درێژەی دەسدرێژیی رژیمی زایۆنیستی لە کەناری رۆژاوا
شارەوانیی شاری ئەلخەلیل لە باشووری کەناری رۆژاوا ڕایگەیاند: دەسدرێژیی بەردەوامی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو شارە، بووەتەهۆی ئاوارەبوون و زیان گەیشتن بە زیاتر لە سێ هەزار و ٣٠٠ فەلەستینی.
شارەوانیی ئەلخەلیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سوپای داگیرکەری زایۆنیستی هەروەها پانزە خانووبەرەو یەکەی دامەزراوەیی بەتەواوەتی وێران کردو سێ سەدو بیست و حەوت دووکانیشی لەو شارەدا داخست.
خەمڵاندنی شارەوانیی ئەلخەلیل هەروەها دەریدەخا کە خەساری راستەوخۆی ئابووریی سەرچاوەگرتوو لەو دەسدرێژییانە، رۆژانە نزیک سێ ملیۆن و هەشت سەد هەزار دۆلاری تێپەڕاندووەو خەساری رۆژانەی کەرتی تەندرووستیی و ژینگەش نزیک بە سەدو شەست هەزار دۆلار مەزەندە کراوە.
بەپێی ئەو بەیاننامە، لەئەنجامی پەلاماری سەربازیی رژیمی داگیرکەر، نزیک بە هەشتا هەزار قوتابی و خوێندکار لە ئامادەبوون لە پۆلەکانی خوێندن، بێ بەش بوونە.
بەپێی ئاماری شارەوانیی ئەلخەلیل لە باشووری کەناری رۆژاوا، زیاتر لە سێ هەزار و سێ سەد فەلەستینی لە ئەنجامی ئەو دەسدرێژییانەی دوو گەڕەکی ئەلجەلدەو عەین دێر بەحەی کردۆتەئامانج، ئاوارە بوون یان زیانیان بەرکەوتووە.