کاربەدەستێکی پێشووی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا: ئامانجی تورکیا لە بەرنگار بوونەوەی کوردانی سووریا واوەتر لە خەباتی دژی تیرۆریزمە
مایکێڵ ڕۆبین به‌رپرسی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا و توێژه‌ری په‌یمانگای ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز لەو باوەڕەدایە کە، دەوڵەتی ئێستای تورکیا بۆ دەست گرتن بە سەر باکووری سووریا، چەواشەکردنی خەڵک لە بارەی شکستە نێوخۆییەکانی و ھەروەھا کۆنترۆڵ کردنی ناوچە خاون نەوتەکانی سووریا بەتەمای کرداری سەربازییە دژی کوردانی سووریا.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دەوڵەتی ئێستای تورکیا بە دامەزراندنی ھەشتا ھەزار چەکدار بەکەرەستەو تفاقی قورسی سەربازییەوە لە سنوورەکانی لەگەڵ ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی کوردانی سووریا وشداریی داوە کە ئەگەر بێت‌و ناوچەیەکی ھێمن بە قوڵایی نزیکەی سی کیلومەتر لە ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی کوردانی سووریا پێک نەیەت و کۆنتڕۆڵ کردنیشی بە تورکیل نەسپێردرێت، بۆ دەست گرتن بە سەر ئەو ناوچانەدا ھەوڵی سەربازی دەدات. تورکیا بۆ پاسادانی شاڵوی شیمانەیی خۆی ، خەباتی دژی تیرۆریزمی کردووە بە بیانوو و وتوویەتی کە شەڕڤانانی کوردی سووریا سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە»ت و بۆ تورکیا بە ھەڕەشە دێنە ئەژمار.
به‌ڵام مایکێڵ ڕۆبین به‌رپرسی پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا و توێژه‌ری په‌یمانگای ئه‌مریکه‌ن ئینترپرایز له یادداشتێکدا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە، ده‌وڵه‌تی تورکیا خاکی وڵاتانی دیکە له‌وانە عێراق و سووریا به‌کار ده‌هێنێت و هه‌وڵه‌کانی بۆ تیرۆری سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که چڕ ده‌کاته‌وه، نووسیویەتی:ئه‌وە تورکیایه که هه‌وڵ بۆ قه‌ڵاچۆو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ده‌دات نه‌ک کوردەکانی سووریا. کوردی سووریا به‌پێچه‌وانه‌ی تورکیا هیچ پێشینهیەکی له تیرۆر نییه به‌ڵکو به پێچەوانەوەو به سەرنجدانی ئه‌و گەشتانەی که له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا بۆ باکووری سووریا ئه‌نجامم داوه لەچاو پێنج ساڵی ڕابردوو ئاستی پهیوهندییەکانیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که -که تورکیا به گرووپێکی تیرۆریستی ده‌زانێت- دابەزاندووە.
مایکێڵ ڕۆبین له یادداشته‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی گۆڤاری واشێنگتۆن ئیگزامینر بڵاو کراوه‌ته‌وه، لەو باوەڕەدایە که تورکیا سێ ئامانجی له ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازیی شیمانەیی بۆ سه‌ر کوردانی سووریا هه‌یه. ناوبراو بڕوای وایه که ئامانجی یه‌که‌می تورکیا داگیرکردنی زه‌وییه چوونکه تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنی یه‌که‌می سه‌ربازیی خۆی له ناو خاکی سووریا که ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرینی داگیر کرد هه‌وڵێکی بۆ به‌ره‌نگار بوونەوەی تیرۆر نه‌دا به‌ڵکوو به دوای پاکتاوکردنی ڕەگەزی کوردان بوو له‌و ناوچه‌یه‌ی باکووری سووریا. ئه‌م جاره‌ش ده‌وڵه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت سیمای کوردی له شاره‌کانی قامیشلی، کۆبانی، عاموودا، دێرک، عه‌ین عیسا و منبه‌ج بسڕێتەوە.
مایکێڵ ڕۆبین له‌باره‌ی هۆکاری دووهه‌می پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی کورد له باکووری سووریا ده‌شڵیت: تورکیا له بواره جۆراوجۆره‌کان له‌وانە جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی ئابووری له نێوخۆدا نوشوستیی هێناوه و پێگه‌ی سیاسیی خۆی له ناو وڵات له‌ده‌ست داوه و ده‌توانین ئه‌م بابه‌ته له دوو جار شکستی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌مبۆڵ بە ڕوونی ببینین و ھەر لە بەر ئەمەش ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دنیای ده‌ره‌وه له‌وانە کوردی سووریا به تاوانبار داده‌نێت و ده‌یهه‌وێت شکسته نێوخۆییه‌کانی به هەڵکوتانە سه‌ر کوردی سووریا په‌رده‌پۆش بکات.
ئه‌م توێژه‌ره‌ی کاروباری کورد له‌باره‌ی ئامانجی سێهه‌می ئه‌ردۆغان بۆ کردنه‌ئامانجی باکووری سووریا ده‌نووسێت: تورکیا تینووی نه‌وته و هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ هاوکات له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیی وڵاتانی‌تر وه‌ک ڕووسیا ده‌خاته گه‌ڕ. زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که تورکیا بەنیازە بیانخاتە نێو ناوچه‌ی ھێمنەوە له‌و ناوچه‌یه‌دا ھەڵکەوتوون و کۆنتڕۆڵی ئانکارا به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌وە ده‌توانێت ڕه‌ونه‌ق به ئابووریی تورکیا ببەخشێت و یارمه‌تیی ئه‌ردۆغان بدات . ھەر لە بەر ئەمەیە کە سەرۆک کۆماری تورکیا هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای دروستکردنی ناوچه‌ی ھێمنی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی یان له ڕێگای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی کوردانی سووریا ده‌ستی به ناوچه خاوەن نه‌وته‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردانی سووریا بگات.