هۆکاری سەرهەڵدانی پەیتاپەیتای بارگرژیی نێوان حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبی
لە رۆژانی رابردوودا پێوەندی نێوان حکومەتی مستەفا کازمی و هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ جارێکی دیکە کێشەی تێکەوت .
ئەم بارگرژیە بە گیرانی قاسم موسلیح لە فەرماندەرانی هەڵکەوتەی حەشد لە لایەن هێزەکانی ژێر فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەدیهات .
ئەم کێشەیە لە هەنگاوی یەکەم دا دەبێ لە جۆری بیرکردنەوەی مستەفا کازمی و تیمەکەی ئەو بۆ حەشدی شەعبی بینین چونکە هەنگاوی هێزەکانی ژێر فەرمانی کازمی بە فەرمانی راستەوخۆی ئەو ئەنجام دەبن . ئاکاری کازمی نیشان ئەدات سەرباری ئەوەی کە حەشدی شەعبی بەشێکە لە بازنەی داڕشتی ئاسایشیی عێراق ، بەڵام ئەو بەنیازە لە جێگە و پلەی حەشدی شەعبی کەم بکاتەوە.
بابەتی دیکە ئەوەیە بۆچوونی کازمی و لاگرانی ئەو ئەوەیە کە لاوازبوون و شکاندنی حەشدی شەعبی دەتوانێ ببێت بە هۆی بەهێزبونی جێگە و هەڵکەوتی ئەو لە داڕشتی دەسەڵاتی عێراق . بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق 10ی ئوکتوبر بەڕێوەبچێت . کازمی باش دەزانێ کە گروپەکانی خۆڕاگریی عێراق لە مانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیران داکۆکی ناکەن .
هۆکاری گرنگی دیکە لە سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکی نێوان حکومەتی بەغدا و حەشدی شەعبی ، سیاسەتەکانی ئەمریکایە . ئەمریکا تاکە وڵاتە کە لە پیلانی دژی حەشدی شەعبی سود دەبینێ چونکە واشنگتۆن سوورە لەسەر ئەوەی کە هێزەکانی خۆی لە عێراق بپارێزێ و تاکە لەمپەریش حشدی شەعبیە .
«جبار المعموری» سەرۆکی یەکیەتی زانایانی موسوڵمان لە دیالەی عێراق بە ئاماژە بە گیرانی قاسم موسلیح ، ئەم کارەی بە بڕیارێکی سیاسی زانی و گوتی قاسم موسلیح لە فەرماندەرانی بەنێوبانگ و گرنگی حەشدی شەعبیە و رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە رزگارکردنی شارەکان لە داعش .