شوبات 20, 2023 13:34 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە لایەن ئەردوغانەوە

شەوی دووشەممە ڕۆژنامەی "حوڕییەت"ی تورکیا بڵاویکردەوە، «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆککۆماری تورکیا پێشنیاری پارتی داد و گەشەپێدانی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا قبوڵ نەکردووە.

ئەم ڕۆژنامە تورکییە نووسیویەتی: سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە میانەی دا پێشنیاری پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشەی لەمەڕ دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی مایەوە بۆ ١٨ی ژوئەن لێک داوەتەوە، بەڵام پێشنیارەکەی قبوڵ نەکردووە.

Image Caption

بەپێی ڕاپۆرتەکەی حورییەت،ئەردۆغان داوای لە ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووە میکانیزمێکی دەنگدان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە لێدراو بدۆزنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕەنگە ئۆپەراسیۆنی لابردنی خڕبەو داروپەردووەکان ماوەیەک بخایەنێت.

Image Caption

ڕوودانی دوو بوومەلەرزەی بەهێز بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ پلە لە تورکیا، جگە لە لێکەوتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییە سەختەکانی، ڕێکمەندیی کاروباری سیاسیی ئەم وڵاتەی تێکداوە و مشتومڕ لەسەر ئەگەری دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکانی تورکیا زیاتر بووە.

پێشتر وادەی فەرمی و یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بۆ ١٨ی مای ٢٠٢٣(٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢) دانرابوو، بەڵام لە بەر توندبوونەوەی پرسی ڕەخنەگیران لە نایاسایی بوونی بەشداریی «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ھەڵبژاردنەکان ھێندێک گرێی تێ کەوت.

Image Caption

لەئێستادا تەنها ئەردۆغان بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ڕاگەیاندووە و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە لە ژێر ناوی خشتەی ٦ کۆبوونەتەوە، پلانیان دانابوو لە ١٣ی فڤریەی ٢٠٢٣ دا ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠١کاندیدی کۆتایی خۆیان ڕابگەیەنن کە لەبەر ڕوودانی بوومەلەرزە ئەو کارەیان پێ نەکرا.

Image Caption

هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ، خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا دەبێت لەدوای ئەوەی سیستەمی سیاسی وڵاتەکە لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی گۆڕا و ھاوکات بیست و ھەشتەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیش لەم وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.

ماوەی سەرۆکایەتی تورکیا پێنج ساڵە و ئەندامانی هەڵبژێردراوی گەل لە پەرلەمانی تورکیاش کە ٦٠٠ ئەندام دەبن، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەسەر کورسییەکانیان دادەنیشن. لە ئێستادا تاکە کاندیدی بە فەرمی ڕاگەیەندراوی گۆڕەپانی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەیە کە ئەوە بۆ زیاتر لە دوو دەیە دەڕوات کە لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دا بوو بێت و یان سەرۆکایەتیی کۆمار پاڵی بە کورسیی سەرۆکایەتیی ڕەھای وڵاتەکەیەوە داوەو لەم ئاراستەیەش دا کەس بە ھاوبەش وەرناگرێت و ھەرجارێکیش کە وای ھەست پێ کردبێت کۆنە برادەرێکی خەریکە سەرلەگوێ زیاد دەکات، بە بیانوویەکەوە وەلای ناوەو لە گۆڕەپانی دەستەڵات دەری پەڕاندووە، بەڵام ئایا ئەمەی کە ئەمجارەشیان دەنگی سندوقەکانی تورکیا ھەر بە ناوی خۆیەوە تۆمار دەکرێن، ئەوە بابەتێکە کە دەبێ داھاتوو وڵامەکەیمان بداتەوە.

Image Caption

سەرپەیڤ