شوبات 13, 2026 16:23 Asia/Tehran
  • ڕاپرسییەکی ڕۆژاوایی پێشبینی نزیکبونەوەی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەکات

ڕاپرسییەکی نوێی دەریخستوە کە ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی وڵاتانی ڕۆژاوا پێشبینی ئەگەری هەڵگیرسانی ئاگری جەنگی جیهانی سێیەم لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا دەکەن.

روژنامه ي "پۆلیتیکۆ" ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە، ڕاپرسییەکەیان کە بەشداربوانی وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیای گرتوەتەوە، نیشاندەری بەرزبونەوەی نیگەرانییەکانە لە مەترسی و تێچوەکانی شەڕ و پێکدادان.

سێب ڕاید، سەرۆکی بەشی ڕاپرسییەکان لە دامەزراوەی "پەبڵیک فێرست" ڕایگەیاندووە کە "گۆڕانی هەڵوێستی بیروڕای گشتی ڕۆژاوا لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا، پیشاندەری وەرچەرخانێکی دراماتیکییە بەرەو جیهانێکی نائارامتر، کە تێیدا جەنگ وەک شتێکی چاوەڕوانکراو دەبینرێت و هاوپەیمانییەکان بە ناسەقامگیر دەردەکەون".

 

 

سەرپەیڤ