واتای بەرفراوانبوونی بریکس چییە؟
بریکس (بەرازیل و روسیا و هند و چین و ئەفریقیای باشور) لە هەفتەی رابردوودا شەش ئەندامی تازەی وەرگرت و چەندان ئەندامی تریش بەڕێوەن و ئەگەری زۆریش هەیە قبوڵ بکرێن وەک جەزائیر.
بریکس ئێستا یانزە دەوڵەتی لە ئامێز گرتووە،لە مانگی یەکی ساڵی دادێ بریکس: زیاتر لە ٤٦٪ سەرجەم دانێشتوانی گۆی زەوی دەگرێتەوە؛ زیاتر لە ٤٣٪ هەموو نەوتی جیهان بەرهەمدێنێ (دە دەوڵەتی بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا شەشیان لە ناو برێکسدان)؛ نزیکەی لە ٣٠٪ داهاتی گشت جیهانی دەبێ. ئەمە جگە لەوەی ولاتانی بریکس خاوەن هەندێ ماتەریاڵی سروشتین کە رۆژئاوا بۆ هەموو بوارە تەکنۆلجیەکانی پیویستی پێیەتی وەک لیتانیۆم کە بۆ بوارە نوێیەکانی پیشەسازی و تەکنۆلۆجیای سەوزساڵی دادێ ئەندامانی تازەتر دێنە ئەو رێکخراوەوە کە ژمارەی سەدەیەکانی هەموو ئەم بوارانە بەرەو زۆرتر دەچن. هەروەک چۆن گەشەی سەرمایە لە وڵاتانی بریکس بەرەو سەر دەچێ ژیانی هاوڵاتیەکانیشیان بەرەو باشتر دەڕوا گەر بە گەشەی داهاتی سالانەی وڵاتەکان بپێورێت.
فرە جەمسەری یەکێکە لەو ئەنجامگیریە سەرەتایی و سەرەکیانەی لە دەرکەوتن و گەورەبوونی بریکسدا دەردەکەوێت، بەلام ئەم فرە جەمسەریە هەر بەتەنها دانانی هەندێ وڵات لەملا و هەندێکی تر لەولا نیە؛ بەڵکو ساغ کردنەوەی ئەو هاوکێشە مێژووییە (رۆژهەڵات-رۆژئاوا) کە لە دوو سەدەی رابردووەوە چەندان ئابوری ناس و سیاسی و فەیلەسوف و بیریار باسیان لێوە کردووە. رۆژهەڵات گەر تۆکمە ببێ و بە رێکخراوێکی سەربەخۆی خۆیەوە بێتە دەر ئەوا دەتوانێ بەرامبەرکێیەکی مێژوویی لەگەڵ رۆژئاوادا بکات کە سنورێک بۆ قوتبی غەربی دابنێ لە کەڵەگایەتی بەسەر دنیاوە. لێرەدا قسەکردن لەسەر فریشتەیی و ئەهریمەنی ئەو دوو قوتبە گەورەیە نیە؛ بەڵکو قسەکردن لەسەر دوو جۆر لە دنیای سەرمایەداریە کە یەکیکیان بە مێژوویەکی کۆڵۆنیالیستی و قۆرخکاریەوە ئەو جەمسەرەی بەرهەمهێناوە، ئەوی تریان لە ئەنجامی پرۆسەیەکی راسانی گەشەی ئابوری و نەجات بوون لە دەست ئەو جەمسەرە کۆڵۆنیالیستیە قۆرخکاریە دروست بووە.
ئەم جەمسەرە نوییە ژیانێکی نوێ نەک هەر بۆ رەورەوەی سەرمایەیەکی نوێ دەهێنێت، بەڵکو دەرفەتێکی نوێش دەخاتە بەردەم مرۆڤایەتی لە هەردوو جەمسەر کە دەتوانن شتێکی نوێ هەڵبکڕێنن بۆ خەباتی رۆژانەی ژیانی خۆیان. ئەم جەمسەرانە لەگەڵ بەرامبەرکێکانی خۆیاندا ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکانیش دەکەونە بەرامبەرکێوە. گەر جەنگێکی جیهانی دروست نەبێ ئەوا هاوڵاتیانی وڵاتانی هەردوولا. کاتێک قوتبی کۆمۆنیستی بە سەرکردایەتی یەکێتی سۆڤیەت دروست بوو کۆمەڵێ دەسکەوتی گرنگی لە ژیانی خەڵک بە گشتیدا دەستەبەر کرد کە راستەوخۆ کارکردی لەسەر زۆرێک لە بەرنامە سیاسیە ئابوریەکانی وڵاتانی سەرمایەداری غەربی کرد کە دەست ئاوەڵابن لە بەرامبەر داواکاریەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ئەو دەمەدا. ململانێ سیاسیە جیهانیەکان هەر بە تەنها لە ململانێ نێودەوڵەتیەکاندا قەتیس نەمابوو بەڵکو لە چۆنێتی باشترکردنی گوزەرانی خەڵکانی هەردوولاش بەردەوام بوو.
کاتێک جەنگی جیهانی دووهەم تەواو بوو، هاری ترومان،ی سەرۆکی ئەوسای ولاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگی زۆربەی سەرمایەدارە گەورەکانی کرد کە دەبێ گیرفانی خۆیان هەڵتەکێنن و بازاڕ بۆ خەڵک گەرم بکەن تاکو ئەویش بتوانێ کۆمەڵێ ریفۆرمی ئابوری بکات وەک حکومەت و دەوڵەتەکەی خۆی. دیارە پێشتر هەر لە ئەمریکا کۆنفرانسی بریتنوود بەسترا بە بەشداری ٤٤ دەوڵەت بەڵام ئەوەی تێیدا باڵا دەست بوو قوتبی غەربی خۆیان بوون هەر بۆیە لەحەفتاکان ئەو کۆنفرانسەکە هەندێ بابەتی ماڵی ساغ کردنەوە بۆ جیهان و خەڵکی ئەمریکاش. لەگەڵ ئەوەی ئەو کۆنفرانسە زۆرتر ویستی فریای سیستەمی داڕووخاوی ماڵی رۆژئاوا بکات، لە هەمان کاتدا نەخشەی هەندێ بەرنامەی ئابوری لە سیاسەتی وڵاتدا داڕشت کە نزیک بوو لە بەرنامەی سۆشیال دیمۆکراتەکانی ئیستاوە. ئەو هەوڵانەی هاری ترومان و ئەو کۆنفرانسە چەمکێکی کۆمەڵایەتی و ئابوری دروست کرد لە ناو ژیانی خەڵکی ئەمریکادا بە خەونی ئەمریکا ناسرابوو. ئەو خەونە واتە پەیداکردنی کار بۆ هەموان، هاوسەرگیری ژن و مێردێک، منداڵێک یان دوان، خانوویەک و سەیارەیەک. لێرەدا من تەنها باس لە هەوڵەکانی جەمسەرەکان دەکەم و دەوری ئەو نارەزایەتی و راپەڕینانە کەم ناکەمەوە لەو وڵاتانەدا، بەڵکو لەسەر ئەو پنتە تەئکید دەکەمەوە کە سەرمایەی بەرامبەرکێی جەمسەرەکان بەرامبەركێی ژیانی هاوڵاتیەکانیانیشی بە دوای خۆیدا دەهێنێ.
لە دوای ساڵانی حەفتاکانەوە و بە دیاریکراوی لە دوای ساڵانی نەوەدەکانەوە واتە لە دوای رووخانی جەمسەری یەکێتی سۆڤیەتەوە لە وڵاتانی رۆژئاوا ژیان بەرە بەرە بەرەو قورسایی چوو چونکە دەستەکەوتەکان کەوتنە بەر هێرشی سەرمایەداری وڵاتەکانیان. لە دوای ئەو ساڵانەوە ئەمریکا و ئەوروپا وەک جەمسەری سەرکەوتووی سەرمایەداری غەربی ژیانێکی ئەوتۆیان لە وڵاتانی رۆژهەڵات بەتایبەت خۆرئاوای ئاسیا و ئەفریقا دروست کرد کە مانایەک نەما بۆ ژیان ، جابۆیە خەڵکی ئەو بەشە لە جیهان بە هەزاران و ملیۆنانێش روویان لەو ژیانە کرد کە لە رۆژئاوا هەیە ، لە بەرامبەر ئەو دۆزەخەی غەرب لە هەندێ وڵاتی ئەفریقی و ئاسیایی دروستیان کرد هەر لە دروستکردنی گروپەکانی وەک قاعیدە و داعش بگرە تاکوو پاڵپشتی لە کودەتا و دیکتاتۆڕەکان .