ئادار 03, 2024 10:00 Asia/Tehran

بەشداری بەربڵاوو حەماسی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و چونیان بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان دیسانەوە هەوڵی دوژمنانی بۆ بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنە پووچەڵ کردەوەو بوە پاڵپشتێکی پتەویش بۆ وڵات و بەبێ گومان پارێزگە کوردیەکانی ئێرانیش بەشداری ئەو حەماسە بوون.

پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلانی ئیسلامی و بۆ هەڵبژاردنی دووسەدو نەوەد نوێنەر بۆ ماوەی چوارساڵ و شەشەم خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر بۆ هەڵبژاردنی هەشتاو هەشت نوێنەری ئەو کۆڕە بۆ خولێکی هەشت ساڵە دوێنێ لە دۆخێک دا بەڕیوە چوو کە دوژمنانی دەرەکی و کەسانێک لەنێوخۆ زۆر لەمەوبەر پڕوپاگەندەیەکی بەربڵاویان بەئامانجی بایکۆتکردنی ئەو هەڵبژاردنە دەست پێ کردبوو، بەڵام سەرەڕای ئەوە بەشداری بەربڵاوو حەماسی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە پرۆسەی هەڵبژاردن و چونیان بۆسەر سندوقەکانی دەنگدان دیسانەوە هەوڵی دوژمنانی بۆ بایکۆتەکەی پووچەڵ کردەوەو بوە پاڵپشتێکی پتەو بۆ وڵات و بەبێ گومان پارێزگە کوردیەکانی ئێرانیش بەشداری ئەو حەماسە بوون.

بەشداری خەڵکی پارێزگە کوردیەکانی وەک کوردستان و کرماشان و ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و خوراسانی باکور بوە هۆی ئەوەی کە مۆڵەتی زۆرتری بنکەکانی دەنگدان درێژ بکرێتەوەو بەپێی دواین ئامار ئەو پارێزگانە زۆرترین ڕێژەی بەشداریان لەو هەڵبژاردنەدا تۆمار کردوە.

سەرپەیڤ