کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان بە جمووجوڵی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی ئێران
چەند وڵات دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنیان شەرمەزارکرد لە دژی ئێران
*وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بە ئیدانە کردنی دەسدرێژکاریەکەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێران ئەو کارەی بە بنپێکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکان زانی.
*حکۆمەتی عێراق بەتوندترین ووشەی ئاشكرادەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئێرانی ئیدانەکرد ویەکیەتی ویەکگرتوویی وڕاوەستاوی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگەیاند.
*حکۆمەتی ئیمارات کاروکردەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل لەدژئێرانی شەرمەزارکرد. ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاگاداری نامەیەدا لە شەهیدبوونی دووکەس لە خەباتکارانی خۆی لە پەلامارەکانی شەوی ڕابردو هەواڵی دا. سەیید مۆقتەدا سەدر: دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەرئێران شەرمەزارئەکەین . ئەم دەسدرێژکاریە سەرلەشێواوی ونیگەرانی توندی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی وپشتیوانەکانی نیشان ئەدات.
*وەزارەتی دەرەوەی قەتەرلە بەیاننامەیکدا پەلاماری ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد و ئەو کارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی ئێران و یاسا نێونەتەوەییەکان زانی.
*عەرەبستانی سەعوودی وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماری ڕژێمی زایونیستی دژی ئێران ئەو کارەی بە بنپێکردنی دەسەڵاتداریەتی ئێران و بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان زانی و جەختی کرد لەسەر پێویستی کۆتایی هاتنی بارگرژیە ناوچەییەکان.
*وەزارەتی دەرەوەی مالزیا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: ئەو پەلامارانە بنپێکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکانە و بە توندی سەقامی ناوچەیی لاواز دەکات ئێمە خوازیاری ڕاگرتنی خێرای دوژمنکاریەکان و کۆتایی توند و تیژین.
*حەماس لە بەیاننامەیکدا دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی ئێرانی ئیدانە کرد و ئەو کارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی ئێران و هەڕەشە دژی ئاسایشی ناوچە وجیهان زانی و بەرپرسایەتی شۆێنهاتەکەی ئەو دەسدرێژکارییەی کە بە لاگری ئەمریکا ئەنجام دراوە خستە ئەستۆی ڕژێمی داگیرکەر.
*وەزارەتی دەرەوەی عومان لە بەیاننامەیکدا پەلاماری ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد و ئەو کارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی ئێران و یاسا نێونەتەوەییەکان زانی.
*حکومەتی یەمەن وێڕای ئیدانە کردنی توندی کردەوەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئێران جەختی کرد کە ئومەتی ئیسلامی و عەرەبی دەبێ لە هەمبەر ئەو دەسدرێژکاریە یەکگرتوو بن چونکوو ئەو کارە دەسدرێژی بۆسەر هەموو ناوچەیە.
*وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لە بەیاننامەیکدا پەلاماری ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد و ئەو کارەی بە بنپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی ئێران و یاسا نێونەتەوەییەکان زانی
*عەمارحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی هاوپشتی لە گەڵ ئێران پەلامارەکەی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر ئێرانی بە توندی ئیدانە کرد.