ڕەخنەی یونیسێف لە جەنایەتەکانی زایۆنییەکان لە غەززە و لوبنان
وتەبێژی سندووقی داکۆکی لە منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسیف ڕایگەیاند؛ ترس و تۆقانەکانی غەززە ئێستا خەریکە لە لوبنان دووپات دەبێتەوە.
بە بەردەوام بوونی جەنەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و لوبنان جەیمز ئەڵدەر وتەبێژی سندووقی پاڵپشتی لە منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند نازانم هاوار بکەم یان بگریم. وتەبێژی یونیسێف کوشت و کوشتاری منداڵان لە غەززە و لوبنانی شەرمەزار کرد و داوای لە هەموو خەڵکی جیهان کرد تا لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە قسە بکەن. ناوبراو لە درێژەدا وتیشی هەر ئەو ترس و تۆقانەی کە لە غەززەدایە ئێستا لە لوبنان خەریکە دووپات دەبێتەوە و کۆمەڵگای جیهانی ناتوانێ ئەو جەناتانەی ئیسراییل ڕابگرێ.
جەیمز ئێڵدەر هەروەها ڕاشکاوانە ڕایگەیاند لە لوبنان سەدان منداڵ شەهید بوونە و لە غەززەش دەیان هەزار منداڵ شەهید و بریندار بوونەو کەسانێک کە توانایی پێشگری بە ئەو کشت و کوشتارەیان هەبوو هیچ کاردانەوەیەکیان بەرامبەر بەم مەسەلەیە نیشان نەداوە. لە دەستپێکی بۆردومانە مەرگهێنەکانی ڕژێمی زایۆنی دژبە گەلی فەلەستین لە حەوتی ئۆکتۆبەری دوو هەزار و بیست و سێوە بۆ سەر غەزە و دواتریش بۆ سەر لوبنان ئەمریکا یەکێک گەورەترین لایەنگرانی دراوی، سیاسی و چەکەمەنی ئەم ڕژێمە بووە . و بە ڕواڵەت باس لە ئاگربڕ دەکات بەڵام بە کردەوە هیچ هەنگاوێک بۆ ڕاگرتنی ئەو توندوتیژیانە و ناچارکردنی تلاڤیڤ بۆ کۆتایی هێنانی شەر هەڵناگرێ واشینتۆن چەندین دەیەی کە گەورەترین لایەنگر و پشتیوانی زایۆنییە تیرۆریستەکان بووە و دراو ،کەرەستەی جەنگی و زانست و تەکنەلۆژیای ئەندازیاری خۆی خستووەتە بەردەستیانەوە.
پەلامەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەزە و لوبنان بە کەرەستەی جەنگی ئەمریکایی نزیکەی پەنجا هەزار شەهید و هەزاران برینداری لێ کەوتووەتەوە. ئەم ڕەخنەیەی یونسێف لە کاتێکدا هاتووەتە ئاراوە کە ڕژێمی زایۆنی لە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تا ئێستا سێ جار ناوچەی زاحیەی باشووری بەیرووت و هەروەها ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەزە و دەڤەری ئۆردووگای ئەلعەین لە ڕۆئاوای نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوای داوەتە بەر پەلامار.