کانونی دوھەم 08, 2025 16:16 Asia/Tehran

ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە تورکیا درێژە ئەدەن بە پەلامارەکانی توندی ئاسمانی و توپخانەیی بۆسەر ناوچە جوراوجورەکانی باکوور و ڕوژهەڵاتی سوریا

 لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی  سەرلە بەیانی ئەمڕۆ  پەلامار دژی ناوچەکانی دەڤەری بەنداوی تشرین  و پەلاماریتوپخانەیی میلیشیاکان دژی بنکەکانی  هەسەدە  توند بووەوە  . ئەرتەشی تورکیا هاوڕێ لە گەڵ  هێزەکانی ژێر فەرمانی  پەلاماری کردە سەر هێزەکانی  هەسەدە و هێزە سەربازیەکانی مەنبەج  جێگیر لەو ناوچەگەلە و تێکهەڵچوونێکی توند لە نێویاندا  ڕوویدا .

ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی ژێر فەرمانی  گوندەکانی تەویل و تەل تەویل لە ڕوژئاوای شاری تەل تەمەر یان بە شێوەیەکی بەربڵاو و بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورس و توپخانە کردە  ئامانج . هەروەها خۆفڕەکانی ئەرتەشی تورکیا  ناوچەی کوبانێ گوندی گریک و ناوچەکانی دەوروبەریان بوردمان کرد . ئەو تێکهەڵچوونانە  لە حاڵێکدا ڕوویدا کە  جم و جوڵی  ئەرتەشی تیرور  بۆ سەقامدانی داگیرکردنی خوی لە باشووری سوریا بەردەوامە .

سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە گەیشتنی چەن تانکی ئیسرائیلی  بۆ ناوچەکانی  ئەلعەشە و تەپوڵکەکانی  ئەلئەحمەر  لە دەڤەری قونەیتەرە لە باشووری سووریا .  داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتن بە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوەکە، بەربەستی دروست کرد کە  مەترسیە لەسەر ئاسایشی ئاوی باشووری سوریا و بەشێک لە گەڕەکەکانی دیمەشق .

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی،  باسی کرد لە کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ سوریا لە ساڵی ١٩٧٤ سەبارەت بە جۆلان و فەرمانی پێشڕەویکردن لە  خاکی سوریا و پەلاماری  ئاسمانی بۆ سەر هەموو بنکە سەربازییەکانی دەرکرد و بەرگرییەکی لەم وڵاتە دەرکرد،  ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی ئەرتەشی  داگیرکەر لە  ئامادە بوونی  بێ ئامانجی خۆیان  سوریا سکاڵایان هەیە.

سەرپەیڤ