دەسگیرکرانی شارەداری ئەستەموڵ و بژاردەکانی بەردەم ئەردۆغان
دەستگیرکرانی شارەداری ئەستەموڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ لە لایەن دەزگەی دادەڤانی تورکیا، کێشە و ئاستەنگی جیدی بۆ سەروەری ئەم وڵاتە دروست کردووە کە چارەسەرکردنیی لەگەڵ چارەسەرکرانی پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی تێک ئاڵاوە.
ئەردۆغان و پارتە هاوپەیمانەکانی ،سەرباری هەوڵەکانی چەند دەیەی ئەم دواییە بۆ بەرەوپەراوێزبردنی کوردەکانی ئەم وڵاتە، بە یەکجارودەستبەجێ لە برایەتی کوردو تورک لە تورکیا ومافی بەشداری کردنیان لە ئیدارەی کاروباری وڵات قسە ئەکەن. بەڵام گۆڕانکاریەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو یانی لەبەندکرانی ئیمام ئۆغلۆ شارەداری ئەستەموڵ و خەنیمی سەرەکی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتوو، دەرئەکەوێت کە مەبەستی سێناریۆی سەرەکی ئاکەپە ومەهەپە تێکدانی هاوسەنگیەکانی دەسەڵات لە ناوخۆی تورکیا وتەرێک خستنەوەی جەهەپە بووە، چۆنکە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی ٢٠١٩هەتا ئێستاکە جەهەپە یانی پارتی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ هاوپەیمانی کوردەکانی تورکیا بووە. بە لەبەرچاوگرتنی تەشەنای تێکەڵچوونەکان وپەرەی ئاستی خۆپیشاندانەکان لە نێوان پۆلیسی تورکیا ولاینگرەکانی ئیمام ئۆغلۆ ، دوو مژاری شیمانەیی لە بارەی چارەنووسی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە ئارادایە:
یەکەم : ئەگەر ئەردۆغان وحکومەتی ئانکارا بتوانن بە ڕێککەوتنی ئۆجەلان لە دهاتووی نزیک ، پەکەکە ڕازی بکەن بە بەڕێوەبردنی کۆنگرە وهەڵوەشان وچەکدانانیان ، ولە ناوخۆیش نوێنەرانی کورد " دوم پارتی" بە چراسەوزی ئۆجەلان بڕواتە ڕیزی هاوپەیمانەکانی ئاکەپە ومەهەپە بۆ چاکسازی یاسا پەیوەست بن، دەم پارتی لەکردەوەدا لە هاوپەیەمانی جەهەپە دەرواتە دەروئۆپۆزیسیۆن ی تورکیا توشی شکست دەبێت وئەگەریی هەیە ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ وەکوو دەمیرتاش وخۆدی ئۆجەلان ، ساڵەهای ساڵ لە زیندان بمینێتەوە.
دووهەم : شیمانەی دووهەم کاتێک بەهێز دەبیت کە خۆپیشاندان لە تورکیا زۆرتر بێتوو لە ڕۆژەکانی داهاتوو یش بەردەوام بێت. بەدی هاتنی کێشەو ئاستەنگی ئاسایشتی وسیاسی لە تورکیا کە لە قەیراناویترین باردودۆخی ئابووری دەیەی ئەم دواییە دایە، دەتوانێ گروپەکانی تر لەوان کوردەکانیش بکێشێتە ناو شەقامەکان وشڵەژاوی تورکیا بەربڵاوتر بکات.