ئیدانەکردنی پلانی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی
شوبات 18, 2026 18:20 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پلانی نوێی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەستپێکردنی شارۆچكەسازی و تۆماركردنی زەوییەكانی لێواری ڕۆژاوا وەك مڵک و خاکی زەوی و زاری ژێر دەسەڵاتی ئەو ڕژیمە کە بە وتەی سەركردەكانی ئەو ڕژێمە کردەوەیەکی بێ وێنەیە لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا، بەنایاسایی و پێشێلکارییەکی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی