چالاکیی پروپاگه نده یی داعش لە تورکیا
سەرچاوەکانی دەنگ و باس لە تورکیا باسی چالاکی پروپاگه نده بی بی گیرو گرفتی ئەندامانی تاقمی تەکفیری زایۆنیستی داعش ده که ن لە ناوچەگەلیکی ئه و ولاته
بە گویرەی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفەزیۆنی ئەلئەخبارییە ی سوریا ، رۆژنامەیەکی تورکیایی هاوڕی وێنە وڕەسمگەلێک لەقاوی داوە ، تررۆیستانی داعش کەلە ئۆتێلەکانی تورکیا دان بەشێوەی ئاشکرا و بەبی ترس لە هێزە ئاسایشتییەکان ، ڕاگەیاندراوەی تەبلیغی بڵاو دەکەنەوە .
ئەلئەخبارییە هەر لەم پێوەندییە ڕاپۆرتی داوە : تررۆیستانی داعش کە لە ئۆتێلەکانی پێنج ستارەی تورکیا دا سەقامگیرن بڵاڤۆک و ڕاگەیاندراوە کانی تایبەتی خۆیان بە شێوەی ئاشکرا لە ناوچەکانی قەرەبالغ دا بڵاو دەکەنەوە و بێ هیچ گرفتێکی ئاسایشتی ،لە ناوەندەکانی بازەرگانی خۆیان دا ئامادە دەبن . ئەم دەنگ و باسە لە میدیاکان و بڵاڤۆک و رۆژنامەکانی نەیاری تورکیا دا لە قاو دراوە ، ژمارێک لەم دەنگ و باسانە و هەروەها راپۆرتەکان بە شێوەی دایکیومێنتن کە ئەوان دەکاتە بەڵگەگەلێکی جێ متمانە .
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ئەلئەخباریە دا هاتووە : رۆژنامەی تورکیایی ڕاپۆرتێکی هاوڕی لەگەڵ شریتی ڤیدئۆیی بڵاوکردووە کە نیشان ئەدات کەسانی سەر بە ئەبوو حەنزەلە ، ترۆریستی ناودار و سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش لە تورکیا ، بە شێوەی ئاشکرا ژمارە گەلێک لە بڵاڤۆکی توحید سەر بە داعش لە سەقامەکانی ناوەندی شاری ئەستەمۆڵ بڵاو دەکاتەوە ،لەم شریتی ڤیدئۆییە چەند کەس بە بێ هیچ ترسیک لە نیزیکی وێستگەی باس خەریکی بڵاو کردنی بڵاڤۆکی داعشین لە نێوان ڕێبواران دا و تەنانەت ئەم کەسانە پۆششێکیان دەبەر دایە کە لەسەری دا تەبلیغ بۆ بڵاڤۆکی توحید دەبیندرێت . هەروەها لە ڕیسواییەکی نۆی ژمارێک لە سەرچاوەکانی دەنگ و باس لە تورکیا لە قاویان داوە ، ئیلهامی بالی ناودار بە ئەبووبەکر، لە تررۆیستەکانی ناودار ،لە شاری کەڵاسە ناوەندیکی بازەرگانی دامەزراندووە ، ئەم ترۆریستە بەرپرسی ڕاگواستنەوەی ژماریکی زۆر لە ترۆریستان لە خاکی تورکیا بۆ سوریایە ، لە نێوان کەسانیک کە ئەم ترۆریستانەیان ڕاگواستووە بۆ خاکی سوریا ژماریکی زۆریان لە ئۆپەراسیۆنی ترۆریستی لە ناوەوەی خاکی تورکیا یش دەستیان بووە .