حوزه‌یران 16, 2025 14:28 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکی ئێران بۆسەر پاڵاوتگە وگەورەترین دامەزراوە پیتروشیمیەکان، سوپای ئیسرائیل فەرمانی سەنسوری دا

دوابە دوای پەلاماری بەربڵاوی توڵەئەستینانەی مووشەکیی ئێران بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئیسرائیل ، بەشی سانسوری سەربازی سوپای ئیسرائیل، هەواڵگری یا وێنە وڤیدیۆی هاوپێوەند لەگەڵ ئەم پەلامارەی قەدەغە ڕاگەیاندووە.

بە پیی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم ، سەرچاوە عیبری زمانەکان لە ڕوودانی " ڕووداوی سەخت " لە شاری " بیتح تەکفا" وزیانە جیدیەکان لە ناوچەکانی ترهەواڵیان دا. بەپیی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوانە، پاڵاوتگەی حەیفا کە ڕۆژانە دە ملیۆن تەن نەوت خاو بەرهەم دینێت ، کەوتە بەر پەلامار.   هەروەها کۆگەی شیمیایی بازان لە حەیفا کە گەورەترین دامەزراوەی پیتروشیمی ئیسرائیل دێتە ئەژمار وڕۆژانە نزیک بە ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دینێت ، لە لیستی ئامانجە پیکراوەکان دابووە. ڕژێمی زایۆنی پاش ئەمە سەرباری تیرۆری شارومەندانی ئێرانی وپەلامار بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکان ، درانەبەر پەلاماری ژێر خانە ئابووریەکانی وڵاتی لە فەرمانی کارداناوە. هەرلەم پیوەندیەدا ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو یەکشەممە دامەزراوەی نەوتی ئێرانی لە عەسەلویە دایە بەر پەلامار، کارێکی مەترسیدار کە دەتوانێ ناوچە بخاتە بەر مەترسیی بەربڵاوترین بڵێسەکانی شەڕ.

لەلایەکی تر لە درێژەی پەلامارە بەرامبەرەکانی ئێران لە دژی ڕژێمی زایۆنی، زانیاری پشت ڕاست نەکراو لە ئەگەریی بەرپەلامار کەوتنی بنکەی ئاسمانی نیفاتیم ، یەکێ لە گرینگترین وبەربڵاوترین بنکەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل   لە سارای نەقب ، بڵاوکراوەتەوە. میدیا عیبری زمانەکان لە زیانە بەربڵاوەکان لە تیلا بیب وناوچەی کرمل یش هەواڵیان داوە، هەرچەند ئامار وڕێژەی قوربانیان هێشتا بە هۆی بەرتەسکیە هەواڵیەکان بڵاو نەکراوەتەوە. بەم پەلامارە، کە وەکوو یەکێ لە بەربڵاوترین پەلامارە توڵە ئەستینە ڕاستەوخۆکانی ئێران بۆ سەرزەویە داگیرکراوەکان وەسف دەکرێت ، ئاڵوزیەکان لە ناوچە بە ئاستێکی  بێ وێنە گەیشتووە.

 

سەرپەیڤ