شاری منبەج لە باکوری سوریا بە تەواوی ئازاد کرا
ئاب 13, 2016 08:16 Asia/Tehran
راگەیاندنەکانی ناوچە باسی ئازادیی تۆکمە و تەواوی شاری منبەج لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکڕاتیکەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم لە زمان ئەلمەنار، هێزەانی سوریای دیموکڕاتیک ڕۆژی هەینی شاری منبەج لە باکوری رۆژهەڵاتی حەڵەبیان بە تەواوی لە چنگی تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد.
هێزەکانی سوریای دیموکڕاتیک لە یەک مانگ لەمەوپێشەوە لە هەوڵ دابوون ئەو ناوچە لە تیرۆریستانی داعش پاک بکەنەوە.
شاری منبەج کە لە ساڵی 2014 وە لەژێر داگیرکاری تیرۆریستانی داعش دابووف رێگای لۆجستیکی داعش بوو لە نێوان تورکیا و ڕەقەی پێتەختی ئەم گروپە لە سوریا.
منبەج لە پاڵ دوو شاری سنوریی ئەلباب و جڕابلێس لە سەر سنورەکانی تورکیا هەڵکەوتوە و شوێنی جێگیربوونی داعش لە حەڵەب بە هەژمار دێت.