نیسان 22, 2017 08:30 Asia/Tehran
  • پێکدادانی توند لە ناوەندی تەبقا

هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا و داعش لە ناوەندی شاری تەبقا بە توندی تێکهەڵچوون و لەو پێکدادانەدا 20 ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش کوژران.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە فورات نیووز، بە گوێرەی زانیارییە بە دەست گەیشتووەکان لە سەرچاوەگەلی خۆجێی، هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا بە توندی لە گەڵ تیرۆریستانی دەوڵەتی عێراق و شام (داعش) لە ناوەندی تەبقا تێکهەڵچوون و زەخت و زیانێکی قورسیان بە تیرۆریستانی داعش گەیاندووە.

لەو پێکدادانەدا کە هەر ئێستاش درێژەی هەیە، ٢٠ تیرۆریستی داعش کوژراون و هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا توانیویانە ٥٠٠ مەتر لە گەڕەکی ئەسکەندەرییە پێشڕەوی بکەن.

هەروەها بە گوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە ژووری ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی فورات، هێزەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە گەڵ تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکەکانی "عاید سەخیر" و لە هاوێری بەنداوی فورات بە توندی تێکهەڵچوونە.