تەنگتر کرانی ئاڵقەی گەمارۆی داعش لە پارێزگای حومسی سووریا
سوپای سووریا بەپاکتاوکردنی چەندین ناوچەی دیکە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حومس، تەنگی هەڵچنیوە بە گرووپی تیرۆریستیی-تەکفیریی داعش.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان رۆژی هەینی ڕایانگەیاند، کە سوپای سووریا و هێزە خۆڕاگرەکان لە درێژەی خەباتی دژ بەگرووپی تیرۆریستیی داعش، وادی رەباحییە ، بیئر عەبوود و تەپۆلکەکانی ئەلکوریات لەڕۆژاوای شاری سەخەنەو ناوچەی وادی ئەلحەرف لەباکووری رۆژاوای ئەو شارەیان ڕزگار کرد.
هێزە سووریەکان بەپێشڕەویی بەرەو باشوور، خۆیان گەیاندە هێزەکانی جێگیر لە باکووری شاری سەخەنەو گەمارۆی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەیەک بەڕووبەری نزیک بە دوو هەزار کیلۆمتری چوارگۆشیان تۆکمە کرد.
شاری سەخەنە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس شەشی ئاگۆست لەبوونی دەس وپێوەندییەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش پاکتاو کرا.
هەروەها یەکەکانی سوپای سووریا رۆژی پێنج شەممە بەپاڵپشتی هێزە خۆڕاگرەکان، توانیان ناوچەکانی جەبەل زاحک ، خەربە ئەلتەلاع و وادی ئەبووقولە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حۆمس کۆنترۆڵ بکەنەوە.
قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی لەوان تورکیا بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە. هێزەکانی سووریا بەیارمەتی هێزەکانی تەوەری موقاوەمە لە چەند مانگی ڕابردوودا توانیان زەبری کاری لە تیرۆریستان بدەن.