هێرشی هێزەکانی ژێر چاوەدێریی تورکیا بۆسەر سەربازانی ئەمریکی لە سووریا
هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا، کەوتنە بەرپەلاماری هێزە ئۆپۆزسیۆنە سووریەکانی جێی داکۆکی تورکیا.
بەرپرسێکی سەربازی هاوپەیمانی ئەمریکی دژە داعش رۆژی سێ شەممە لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی سی ئێن ئێن وتی: هێزە ئەمریکییەکان لەباکووری سووریا حەوتەی ڕابردوو کەوتنە بەر پەلاماری کەسانی چەکداری سووری جێی داکۆکی تورکیا.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە ناوی ڕانەگەیێندراوە، وتی: هێزە ئەمریکییەکان وەڵامی پەلاماری چەکدارانی جێی داکۆکی تورکیایان داوەتەوە، بەڵام هیچکام لە لایەنەکان، خەسار و زیانیان پێ نەگەیشت.
چەکدارانی جێی داکۆکی تورکیا لەنزیک شاری مەنبەج لە باکوری سووریا هێرشیان کردەسەر هێزە ئەمریکییەکان.
گرووپە نەیارە چەکدارە سوورییەکان لەباکووری سووریا هاوکاری سەربازانی تورک لەخاکی ئەو وڵاتەدا دەکەن.
سوپای تورکیا لەمانگی ئاگۆستی٢٠١٦ لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە قەڵغانی فوڕات بێ وەرگرتنی ئیزننامە لە حکومەتی سووریا، چووەتە نێو خاکی ئەو وڵاتە.
ژمارێک لەسەربازانی ئەمریکیش لەباکووری سووریا ئامادەن و یارمەتی شەڕڤانانی کوردی سووری دەدەن لە شەڕی دژ بەگرووپی ڕەشەکوژی داعش.