پەرەی ڕەوتی ئاشتەوایی نیشتمانی لە پارێزگای حۆمسی سووریا
بیست و چوار شارۆچکەو گوندی نوێ لەناوچە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییەکانی پارێزگای حۆمسی سووریا پەیوەستی ڕەوتی ئاشتەوایی نیشتمانی ئەو وڵاتە بوون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ پەیوەست بوونی ئەو شارۆچکەو ئاواییانە بە ڕەوتی ئاشتەوایی نیشتمانی ڕۆژی سێ شەممە لەڕێوڕەسمێکدا بەئامادەبوونی پیاوماقوڵان و سەرۆک عەشیرەکانی ئەو ناوچانە لەشوێن پارێزگاریی حۆمس ئەنجامی گرت.
محەممەد عفوف ئەندامی لیژنەی کارگێڕیی پارێزگاریی حۆمس لەو ڕێوڕەسمەدا وتی: ئەو ئاشتەواییە نیشانەی هێزی ئیرادەی گەلی سووریاو یەکڕیزی نیشتمانی ئەوان لەهەمبەر کەسانێکدایە کە دەیانەوێ سەقام وئاسایشی وڵات تێک بدەن.
پیاوماقوڵانی ئەو ناوچانەش ڕایانگەیاند: ئاشتەوایی نیشتمانی هەنگاوێکە لەئاراستەی پشتیوانی و بەهێزکردنی پاوەجێی و سەرکەوتنەکانی سوپا لەسەرانسەری سووریادا.
سەرۆک عەشیرەکانی ناوچە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییەکانی پارێزگای حۆمس پێیان داگرت: سووریا بۆ هەمیشە وڵاتی ئاشتی، خۆشەویستی، ئیرادەو قەڵای خۆڕاگریی لەبەرامبەر کەسانێک کە دەیانەوێ مەزنایەتییەکەی بن پێ بکەن، دەمێنێتەوە.
یوگینی کاریف نوێنەری ناوەندی هاواهەنگی و چاودێری ڕووسیا لە سووریاش وتی: ئاشتەوایی نیشتمانی لەناوچە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاواییەکانی پارێزگای حۆمس ، ئاکامی هاواهەنگی وهەوڵەکانی ڕووسیاو حکومەتی سووریایە بۆ پەرەپێدانی ئاستی ئاشتەوایی و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ وڵات.