بۆردومانی مۆڵگەکانی داعش لە گردووپەڕی حەماەو ڕەققە لە سووریا
لەهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیاو سووریا بۆسەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش لە گردووپەڕی پارێزگاکانی حەماەو ڕەققە لە سووریا ، دەیان تیرۆریست کوژران.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)؛ سەرچاوەیەکی سەربازی لەو وڵاتە رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیاو سووریا بەهێرش بۆسەر مۆڵگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەناوچەکانی عەکش، ئومم میل، ئەبوو جبیلات لە گردووپەڕی ڕۆژهەڵاتی حەماە(باکووری رۆژاوا) و هەروەها ناوچەی مەعدان لە گردووپەڕی باشووری پارێزگای ڕەققە(باکووری سووریا) دەیان ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و چەکئامێری تیرۆریستانیشیان تێکشکاند.
لەهەمان کاتدا، سوپای سووریا پەنای داوە بە دەیان خێزان کە لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعش بەرەو لای ناوچەکانی شوێنی جێگیرکرانی سوپای سووریا لە دەورووبەری باکووریی حەماە هەڵاتبوون.
بەپێی هەواڵێکی دیکە لە سووریا، ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەڕانسە ڕایگەیاند، لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزە حکومەتییەکان و تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ڕەققە لەباکووری سووریا، پتر لە شەست کەس کوژران.
قەیران لە سووریا لە٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە.
هێزە سووریەکان بەیارمەتی هێزەکانی میحوەری موقاوەمە لەچەند مانگی ڕابردوودا توانیویانە زەبری کاری و قورس لە تیرۆریستان بدەن.