پێشگرتنی ڕژیمی ئالی خەلیفە لە بەڕێوەچوونی نوێژی جەماعەت لە ناوچەی ئەلدەراز
هێزە ئاسایشییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە ئەمڕۆ (هەینی) جاریکی دیکە درێژەیان داوە بە گەمارۆی ناوچەی " ئەلدەراز" و مالی " شیخ عیسا قاسم" زانای پایەبەرزی بەحرەین ولە بەڕێوەبردنی نویژی هەینی پێشگیریان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، نویژخۆینانی بەحرەینی گەرەکیان بوو، نویژی جەماعەت لە مزگەوتی ئیمام سادق (ع) و گردو پەڕی ئەو لەناوچەی " ئەلدەراز" بخۆیننەوە کە هێزە ئاسایشییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە پێشیان گرت بە ئەنجام دانی ئەو .
ئەوە شەست ویەکەمین حەوتەی بەردەوامە کە هێزەکانی بەحرەینی لە گردو پەڕی ماڵی شیخ عیسا قاسم دان . ڕژیمی بەحرەین بە وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی و موحاکمەی شیخ عیسا قاسم، لە ژوئەنی ساڵی پار ناوچەی ئەلدەراز ،شۆینی نیشتە جێی بوونی ئەو زانا ناودارە یان گەماروی ئاسایشی داوە . بەحرەین لە ١٤ فیڤرییەی ٢٠١١ گوره پانی شۆرشی جەماوەری دژی رژیمی ئالی خەلیفەیە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی ، دامەزراندیی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری سیستێمیکی سەربازی هەلبژاردە لە وڵاتی خۆیانن، بەڵام رژیمی ئالی خەلیفە بە یارمەتی سەربازەکانی سەعوودی و فەرمانبەرانی ئاسایشی ئیمارات کە لە تەشکی هێزەکانی قەڵخانی دوورگە لە بەحرەین سەقامگیر بوون ، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە و وڵاتە سەرکووت دەکەن .