فەرماندەی سوپای لوبنان: لە قۆناغێکی چارەنووسسازداین/ هێرشەکانی ئیسراییل ڕێگرن لە سەقامگیربوونی سوپای لوبنان
فەرماندەی سوپای لوبنان وتی کە وڵاتەکەی بە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیدا تێدەپەڕێ و بەردەوامی پەلاماری دەسدرێژکارانەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خاکی لوبنان پێش دەگری بە سەقامگیربوونی هێزەکانی سوپای لوبنان لە باشووری وڵاتدا.
“رودۆڵف هەیکڵ” فەرماندەی سوپای لوبنان، بە بۆنەی هەشتا و دووەمین ساڵڕژی سەربەخۆیی وڵاتەکەی، وتی: “لە دوای ڕێککەوتنی وەستانی شەڕ و پێکدادان لە نێوان لوبنان و ڕژێمی ئیسرائیل، هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی هێزەکانی خۆمان لە باشووری ڕووباری لیتانی لە باشووری لوبنان جێگیر بکەین”. ناوبراو وتیشی: لە جەنگەی داگیرکرانی خاکی لوبنان لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، نیشتمانەکەمان ئەمڕۆ بە قۆناغێکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت کە یەکێک لە قۆناغە دژوارەکانی مێژووی خۆی دێتەئەژمار. ژەنەڕاڵ هەیکڵ وتیشی: لەم قۆناغەدا پەلامار و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بووەتە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانمان. ئەم پەلامار و دەستدرێژییانەی ئیسرائیل ڕێگری دەکەن لە تەواوبوونی پرۆسەی سەقامگیربوونی سوپای لوبنان و بوونەتە هۆی لەنوچوونی دارایی و سامان و ژێرخانەکانی لوبنان.فەرماندەی سوپای لوبنان وتیشی: هەوڵەکانی سوپای لوبنان لەپێناو جێبەجێکردنی پلانەکەی خۆی و زیاتر و تەیارتر کردنی هێزەکانی لە بەشی باشووریی ڕووباری لیتانی و بەرفراوانکردنی سەروەری و دەسەڵاتی حکومەت بەسەر هەموو خاکی وڵاتدایە.لە هەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە دوای ئاگربەسەکەی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیی، ٣٣١ کەس لە پەلامارە دڕندانەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خاکی لوبنان شەهید بوونە و ژماری بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٩٤٥ کەس. پێشتر عەلی فەیاز، ئەندامی فراکسیۆنی "دڵسۆزی بۆ بەرخۆدان" لە پەرلەمانی لوبنان، وشداریدابوو لە حاند ئەوەی ئەو پلانەی ئەمریکا بەسەر لوبنانی سەپاندووە، لەسەر بنەمای تەسلیمبوونە بەرامبەر بە شەرت و مەرجەکانی ئەمریکا و ئیسراییل و بە تەواوی ئاشکرا بووە کە بە پشتگوێخستنی دامەزراوەکان و دەسەڵاتەکانی دەستوور، زەبر لە سەروەری نیشتمانیی لوبنان دەدات.