هێرشی هێزە ئاسایشتییەکانی عەرەبستان بۆ سەر مزگەوتەکانی ئەو وڵاتە
هێزە ئاسایشتییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود هێرشیان کردووەتە سەر چەندین مزگەوتی شارەکانی قەتیف ، تائیف و عەنیزەوریاز و دایانخستوون.
بەپێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵدەریی ئەلعەهد، کاربەرانی عەرەبستانیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆژی هەینی لە توییتێڕدا ڕایانگەیاند: هێزە ئاسایشتییەکانی عەرەبستان لە هێرشێکی سەر مزگەوتەکان، کۆمەڵێک کەس لەوانە شێخ موحەممەد حلوانی بەرنوێژی مزگەوتی مەلیک فەهەد لە شاری تائیفی پارێزگای مەککەو شێخ قەتامی بەرنوێژی مزگەوتی گەڕەکی ئوممولحەمام لە شاری قەتیفی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانیان قۆڵبەست کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،هێزە ئاسایشتییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود هەروەها مزگەوتەکانی عەنیزە لە ناوەڕاستی عەرەبستان، ئیبنی عەبباس لە شاری تائیف و مزگەوتی بن نەحییەت لە گەڕەکی نەزیمی شاری ڕیازی پێتەختیشیان داخست.
پێشتر کۆمەڵێک لە هەڵسوڕاوانی کۆمەڵایەتی لە عەرەبستان بانگێشتنی خەڵکیان کرد بوو بۆ بەشداری کردن لە خۆپیشاندنی ئەمڕۆی هەینی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە.
ڕژێمی ئالی سەعود لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دوابەدوای سەرکوت کردن و داپڵۆساندنی نەیارانی خۆی، دەیان شارومەندی عەرەبستانیی بە بیانووی وەک ئاژاوەنانەوەو بەربەرەکانێ و بەرنگار بوونەوەی سیاسەتەکانی ڕژێمی دەستەڵاتداری ئەم وڵاتە ڕاپێچ کردووە.