هەڵوەشێندرانی سەفەری وەلیعەهدی سعودی بۆ پاریس لەبەر ناڕەزایەتی جەماوەری لە عەرەبستان
وەلیعەهدی عەرەبستان سەفەری خۆی بۆ فەرەنسا لە مانگی سپتەمبەر واتە ئەم مانگە لەبەر ڕەوشی ئێستای زاڵ بەسەر کۆمەڵگەی عەرەبستان و داوای چالاکانی سعودی بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی سەرانسەری، هەڵوەشاندوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی فارس، سەرچاوەیەکی سعودی ڕایگەیاند : محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بڕیار بوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی پاریس بکات کە ئەم سەفەرە لەبەر داواکاری پەیتاپەیتا بۆ بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان لە ناوخۆی عەرەبستان خرایە کاتێکی نادیار.
بزووتنەوەی سعودی پازدەی سپتەمبەر لە پێناو بزووتنەوەیەکی ناڕازیانە و ئاشتیانە، ناڕازیانی عەرەبستانیان بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ڕۆژی ڕابردوو واتە هەینی لە چوارچێوەی هاتنە دی داوای جەماوەری بانگهێشت کە هێزی ئاسایشیی عەرەبستانی بۆ پێشگیری کردن لە بەڕێوەبردنی ئەم خۆپیشاندانە ، ڕیازیان کردوەتە بنکەیەکی سەربازی .
شەپۆلی گرتنی مامۆستایانی ئایینی و نووسەران و شازادەکانی سعودی کە دوای وەلانرانی محەممەد نایف برازای سەلمان بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستان لە پۆستەکەی ، دەست پێکرا، ئەم دواییانە پەرەی سەندووە کە ئەم پرسەش دەتوانێ ببێتە هۆی نیگەرانی ئاسایشی وەلیعەهدی سعودی .
هەرلەم حاڵەدا دەیان چالاکی مافەوانی لە پێتەختی فەرەنساش خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بۆ کاردانەوە نیشاندان بەرامبەر سەفەری لەپێش دادیاری نەکراوی محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بۆ پاریس وە ڕێ خستوە و لەم خۆپیشاندانە عەرەبستانیان وەک گۆڕستانی مافی مروڤ ، وەسف کردووە .
ڕژێمی ئالی سعود ئەم دواییانە دوابەدوای سەرکوت کردنی نەیاران لە عەرەبستان، دەیان شارومەندی سعودیان بە بیانووی ئاژاوگێڕی و بشێوی و بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتەکانی ڕژێمی سعودی گرتووە .