هێرشی شارۆچكەنشینانی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا
شوبات 18, 2026 15:20 Asia/Tehran
سەرچاوە فەلەستینیەكان ڕایانگەیاند؛ شارۆچكەنشینانی زایۆنی لە یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بە پشتیوانیی پۆلیس پەلاماریان كردەسەر مزگەوتی ئەقسا .
سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند؛ لە ماوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا تەنیا ڕێگا بە دە هەزار فەلەستینیی دانیشتووی لێواری ڕۆژئاوا دراوە بۆ خوێندنی نوێژی هەینی بچنە ناومزگەوتی ئەقسا . ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێ و شوێنی ئەمنی سنوردار كراوی ڕژێمی زایۆنی گیراوەتە بەر .
سەرچاوە فەلەستینیەكان هەروەها ڕایانگەیاند؛ سێ فەلەستینی بە زەبری گولەی چەکدارانی زایۆنی لە قودسی داگیر كراو بریندار بوون . زایۆنیە داگیركەرەکان هەروەها پەلاماریان كردە سەر شارۆچكەی كوبەر لە ڕامۆڵڵا و دەستیان كرد بە تەقە و دەسڕێژ .