گوێزرانەوەی بەندکراوان لە زیندانی ناوەندیی بەحرەین بۆ زیندانی تاکەکەسی
هەواڵ و ڕاپۆرەکان لەمەڕ زیندانی ناوەندیی جو(Jau) لە بەحرەین باس لەوە دەکات کە ژمارێکی زۆر لەو زیندانیانەی مانیان لەخواردن گرتووە، گوێزراونەتەوە زیندانی تاکەکەسی.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی مرآە البحرین، ڕەوشی ئەو بەندکراوانە کە لە نۆهەم رۆژی مانگرتنەکەیاندان، لەبەر گوێزرانەوەیان بۆ بەندی تاکەکەسی شپرزەیە.
بەرپرسانی زیندانی جوی بەحرەین نەیارەتی دەکەن لەگەڵ ڕاگەیشتن بە ڕەوشی ئەو زیندانە.
ژماری بەندکراوانی زیندانی ناوەندیی جوی بەحرەین ئێستا دوو هێندەی پتانسێلی زیندانەکەیە.
بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی جوی بەحرەین، لە یەکشەممە(١٠ی سیپتەمبەر)ی ڕابردووەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەبار و بێ بەش کرانیان لەمافەکانیان، مانگرتن لەخواردنیان دەسپێکرد.
بەکرێگیراوانی رژیمی ئالی خەلیفە چەند رۆژ لەوەپێش بەهێرش کردنەسەر ژمارێک لە بەندکراوانی زیندانی جو، وەبەر شەق و پێلاقان دا.
رژیمی بەحرەین لە شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە یانزە هەزار شارومەندی بەحرەینی بەتۆمەتی پڕووپووچ قۆڵبەست کردووە.
بەحرەین لە فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان.