ئه‌یلوول 20, 2017 07:48 Asia/Tehran
  • مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی سەربازی-ئاسایشی لەنێوان عەرەبستان و بەریتانیا

عەرەبستانی سەعوودی و بەریتانیا رۆژی سێ شەممە، ڕێککەوتننامەیەکی سەربازی-ئاسایشیان مۆرکرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ئەو ڕێککەوتننامەیە لەلایەن محەممەد بن سەلمان، شازادەی عەرەبستانی سەعوودی و مایکل فالون وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە ڕیاز ئیمزا کرا.

سەبارەت بە وردییاتی ئەو ڕێککەوتننامە سەربازی - ئاسایشییە، هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەو ڕێککەوتننامەیە لەکاتێکدا مۆرکرا کە یەمەن لە زیاتر لەدوو ساڵی ڕابردوو،  پەلاماری دڕندانەی رژیمی سەعوودی بەپاڵپشتیی هەمەلایەنەی بەریتانیای لەسەر بووە.

لەو هێرشانەدا زیاتر لە ١٢ هەزار کەسی سیڤیلی یەمەنی کە زۆربەیان ژن ومنداڵن، کوژراون و بەملوێنان کەسیش ئاوارە بوون.

بەپێی ئاماری فەرمیی ڕکابەریی پڕووپاگەندەیی بەرەنگاربوونەوەی تیجارەتی چەکەمەنی، عەرەبستانی سەعوودی گەورەترین کڕیاری چەکئامێر لە بەریتانیایە.

کۆمپانیاکانی چەکەمەنیی بەریتانیا لەدەسپێکی هێرشی سەربازیی عەرەبستان بۆسەر یەمەن ، سەرباری نەیارەتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەم و دەزگەکانی هاوپێوەند بە مافی مرۆڤ، بڕی زیاتر لە شەش ملیارد پۆند چەکەمەنیان بە رژیمی ئالی سەعوودی فرۆشتووە.

سەرپەیڤ