تەشەنای گەمارۆی ناوچەی ئەلدوراز ی بەحرەین لە ڕۆژانی موحەڕەم
سەرچاوە بەحرینیەکان هەواڵیان دا لە تەشەنای گەمارۆی ناوچەی ئەلدوراز وپەلاماربۆسەر هێما و مەزاهیری عاشورای حسێنی لە پێتەختی بەحرەین .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی بەحرەینی ئەللوللو سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە کە لە زۆرماوە لەمەوبەر بازگەی پشکنینیان لە دەرگاکانی سەرەکی ناوچەی ئەلدوراز دانابوو ، گەمارۆی ئەم ناوچەیەیان تەشەنا پێ داو لە زۆربەی گەڕەکەکان سەقامگیر بوونە.
سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە هاوکات لەگەڵ هاتنی ڕۆژەکانی تازیەداری حەزرەتی ئیمام حسین علیە السلام ، ئیمامی سێهەمی شیعەکان لە بڕیک لە ناوچەکانی بەحرەین پەلاماریان کردە سەر نەماکانی عاشورا لەم وڵاتە ولەگەڵ تازیەداران تێکهەڵدەچن.
بە پێی گەمارۆی بەربڵاوی ناوچەی ئەلدراز دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لافیتە وپلاکاردی حسێنی ووێنەی زانایانی دینی لەوان شێخ عیسا قاسم ڕیبەری شێعەکانی بەحرەینیان لە دیوارەکانی شار داکوتا.
ئەمە یەکەمین جار نیە کە دانیشتوانی ئەلدراز دەکەونە بەر وەها دەسدرێژکارگەلیک، بەڵکۆ سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بیست ودووی سێپتەمبەر یش پەلاماریان کردە سەر مەزاهیری عاشورایی .
ژمارەیەک لە زانایانی بەحرەینیش لە بەیان نامەیەکدا پەلاماری سەربازانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ سەر نەمادەکانی عاشورایی لەم وڵاتەی، پەلامار بۆ سەر دین وپیرۆزایەتیەکانی دینی زانی وبەپیداگری لەسەر ڕاگیرانی ئەم پەلامارانە ، لەموبەلغان وخەڵک داوایان کرد ڕێ وڕەسمی عاشورای ئەمساڵ پڕ شوڕتر بەڕێوە بەرن. بەحرەین لە فوریەی ساڵی دووهەزارو یازدە گۆڕەپانی ناڕەزایەتیەکانی ئاشتی خوازانەی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە .
بەحرەینیەکان خوازیاری ئازادی ، دامەزرانی دادپەروەری ولابردنی هەڵاواردن وهاتنە سەرکاری سەربازی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن.