پوتین: هەوڵەکانی ڕووسیا، ئیران و تورکیا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا سەرکەوتووانە بووە
"ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕۆژی پینجشەممە لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەش لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئانکارا جەختیکرد ، هەوڵەکانی ڕوسیا، کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا بۆ چارە سەرکردنیی قەیرانی سوریا سەرکەوتووانە بووە .
تا بە ئێستا شەش خولی دانووستانەکان لە ئاستی باڵادا لە ئاستانە ، بە ئامادە بوونی وەڤدەکانیی دەوڵەتی سوریا، بەرهەڵستکارچەەکدارەکان وا پەیمانی ئاگر بڕی هەمەلایانەیان قەبووڵکردووە و وڵاتانی ئێران ، روسیا و تورکیا وەکوو دەستەبەرییەک بۆ ئاشتی لە سوریا دا بەڕێوە چوو .
ئەنجامی سەرەکی ئەو دانووستانانە ئیمزای بەدی هێنانیی ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا دا بووە.
ئەم دانووستانانە لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و وترکیا ، بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا بەڕێوە چوو بوو .
سەرۆک کۆماری ڕوسیا هەروەها بە ئاماژە دان بە وەی کە ڕادەی ئاڵ ووێری بازەرگانیی لە نێوان دوو وڵات لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵی زایینی لە سەدا ٣١ گەشەی بووە خوازیاریی پەرەی ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتریی پیوەندییەکانی ڕوسیا و تورکیا بووە .
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" یش لەم پرێس کۆنفرانسە دا خوازیاری پەرەی پیوەندییەکانیی نێوان دوو وڵات بووە و هیوای خواستووە ئاستی پیوەندییەکانیی بازەرگانی نێوان تورکیا و ڕوسیا بگاتە سەد ملیار دۆڵاڕ لە ساڵ دا .
سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی کردە دانووستانەکانی خۆی لەگەڵ پووتین لە دەڤەری وزە دا و وتی: دوو لایەن لە بارەی ڕۆنانی هازگەی ناڤۆکی لە تورکیا ڕاوێژیان کردوە.
ئەردوغان هیواداری دەربڕیوە ئەم دانووستانانە بەم زووانە بە ئاکام بگەن .
سەرۆک کۆماری ڕوسیا رۆژی پینجشەممە بەمەبەستی ئەنجامدانیی سەفەرێکی فەرمی یەک رۆژە و دیدار لەگەل هاوشانی تورکیایی خۆی لە سەرووی وەڤدێکی پایەبەرز سەردانی ئانکارای پێتەختی تورکیای کرد .