ئه‌یلوول 30, 2017 17:19 Asia/Tehran
  • حیزبۆڵڵای لوبنان دوو شەهید خۆڕاگری ئەسپەردە کرد

حیزبۆڵڵاخەڵکی لوبنان لە باشووری ئەم وڵاتە دوو موجاهیدی شەهیدیان دوای وەرگرتنی تەرمەکانیان لە تاقمە تەکفیریەکان ئەسپەردە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕٶژی شەممەی هەواڵدەری سەدا وسیما و بەگیڕانەوە لە کەناڵی ئەلمەنار ی لوبنان، خیڵکی شارۆچکەی دەیر ئەلزەهرانی وهێزە کانی حیزبۆڵڵا تەرمی پاکی موجاهید ئەحمەد عەلی بەدران " بە هەڵگرتنی ئاڵاکانی تازیەداری ئیمام حسێن علیە السلام وسەرهەڵدانی درۆشم گەلیک لە ڕێزنان لەحەماسەی کەربەلا ئەسپەردە کرد. بەشدار بووان لەم ڕێ وڕەسمە سوێندیان خوارد کە ڕێگای شەهیدانی حێزبۆڵڵا درێژە ئەدەن. خەڵکی شارۆچکەی بریقع لە باشووری لوبنانیش لە تەرمی پاکی کۆڕی موجاهیدی شەهیدی خۆ بە ناوی " مەحمود موراد" بە چەپکە گوڵ پێشوازیان کرد وتەرمی ئەم شەهیدانە یان سپاردە خاک. بەش گەلیکی زۆر لە ناوچە کانی ڕٶژهەڵاتی لوبنان لە سنوور لەگەڵ سووریا نێزیک بە سێ ساڵە لە ژێر داگیر کاری تاقمە ترۆریستەکانی بەرەی نوسرەو داعش بوو بەڵام مانگی ڕابردوو ئاگوست هێزەکانی حێزبۆڵڵا وسوپای لوبنان توانیان ئەم ناوچانە لە بوونی ترۆریستەکان پاک بکەنەوە.