تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 16:45 Asia/Tehran
  • ئەردەن: لە سەقامی عێراق و سەروەریی ئەم وڵاتە پشتیوانیی دەکەین

وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ئەردەن لە بارەی ئەو مەترسییانەی کە هەڕەشە لە سەروەری و یەکپارچەیی عێراقی دوای گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن، نیگەرانیی دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی(پترا)ی ئەردەن، موحەممەد موئمینی وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ئەردەن و وەزیری ڕاگەیاندنی ئەم وڵاتە سەبارەت بە سستەک بوونی یەکگرتوویی و سەروەریی عێراق دوای گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە 25ی سپتامبەردا بەڕێوە چوو، نیگەرانیی دەربڕی.

ناوبراو پێشی داگرت کە ئاسایشت، سەقام و سەروەریی عێراق لەو بنەما سەرەکییانەی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکەیە.

موئمینی وتیشی: ئەردەن لە ئاراستەی هەوڵەکانی عێراق بە مەبەستی دامەزراندنی ئاسایشت و سەقام و یەکسانیی نێوان تەواوی تاقمە عێراقییەکان ئەوپەری هاریکاریی دەنوێنێ.

موحەممەد موئمینی وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ئەردەن ئەوەشی وەبیر هێنایەوە، ئەمان لە شەڕی دژی تیرۆریزم دا شان بە شانی برایانی عێراقیی خۆی ڕادەوەستێ و  ئەو سەرکەوتنانەی کە دژی تاقمۆکە تیرۆریستییەکان و بەتایبەت داعش مسۆگەر کراوە بە سەرکەوتنی تەواوی ناوچەکەو جیهان دەزانێت.

ناوبراو لە بارەی شوێنهاتی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە لە سەر یەکگرتوویی و سەروەریی خاکی عێراق نیگەرانیی دەربڕی.

موحەممەد موئمینی وتەبێژی فەرمیی دەوڵەتی ئەردەن داوای خۆبواردن لە ئاڵۆزی نانەوەو چارەسەر کردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگای دانوستان و پێبەند بوون بە یاسای بنەڕەتیی عێراق و پاراستنی سەروەریی و یەکگرتوویی نێوان تەواوی لایەن و چینەکانی عێراقی کرد لە چوارچێوەی وڵاتێکی هاوبەش دا.