ئه‌یلوول 05, 2025 19:05 Asia/Tehran
  • ئیلهام ئەحمەد : هەڕەشەکانی ئەمدواییەی تورکیا مەترسیی تێهکەڵچوونی ناوخۆیی گەورەی بە دواوە دەبێت

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی پێوەندی دەرەوەیی پەیەدە لە کاردانەوە بە قسە هەڕەشاویەکانی کاربەدەستانی تورکیا ودەوڵەت باخچەلی هۆشداری دا کە ئەم هەڵوێستانە دەتوانێ سەقامی ناوخۆیی سووریا بخاتە مەترسیەوە وببێتە هۆی تێکەڵچونێکی ناوخۆیی بەربڵاو .

" ئیلهام ئەحمەد" بە راگەیاندنی ئەمەکە ئەم هەڕەشانە دەتوانێ ببێتە هۆی شەڕێکی ناوخۆیی بەربڵاو لە سووریا پیداگرت، کوردەکانی سووریا زۆرجار ڕایانگەیاندووە ، نەیاری هەرجۆرە دابەشکرانێک لەناو خاکی سووریا بوونە وهەروەها کوردەکانی سووریا هەڕەشە لە دژی ئاسایش وئەمنیەتی تورکیا ناینە ئەژمار وچاوەڕوانی کوردەکانی سووریا ئەمەیە کە کاربەدەستانی ئانکارا زمانی هەڕەشە بەکار نەهێنن. ناوبراو بە ئاماژەدان بەهەڵوێستی ڕوون وشەفافی کوردەکانی سووریا وتی:کوردەکانی سووریازیاتر لە هەرلایەنێکی تر خوازیاری بەدی هاتنی یەکێتی ویەکدەنگیی  لەناو خۆی سووریان  .

سەرپەیڤ