شاندە هەزار کەسییەکەی پاشای عەرەبستان هەر لە ئێستاوە هوتێلە پێنج ئەستێرەکانی مۆسکۆی بەکرێ گرتووە
پاشای عەرەبستان هیواداری دەربڕی کە سەردانەکەی سبەینێی بۆ ڕووسیا بەهێز بوون و پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک وڵاتی لێ بکەوێتەوەو ببێتە هۆی پارێزرانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و یارمەتیی چەسپێندرانی ئاسایشت و ئاشتیی جیهانی بدات. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئەو گەشتەی مەلیک سەلمانیش هەر قسەو باسی زۆری لە سەرە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان(واس)، سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستان لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممەی دەوڵەتی وڵاتەکەی لە کۆشکی سەلەم لە ڕۆژئاوای شاری جەددە، هیواداریی دەربڕی کە گەشتەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی بۆ مۆسکۆو دیداری لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیاو بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە بەرهەمی ئەرێنیی لە ئاراستەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و ئاسایشت و ئاشتیی جیهانی لێ بکەوێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا کە لە لایەن عەرەبستانەوە بڵاو بووەتەوە، هاتووە: لەم گەشتەدا پەیوەندیی دوو قۆڵیی نێوان مۆسکۆو ڕیاز و ڕێگاکانی بەهێزکرانیان لە بوارە جۆربەجۆرەکان و هەروەها کێشەکانی ناوچەکەو جیهان کە گرینگایەتیی بۆ هەردووک وڵاتەکە هەیە تاوتوێ دەکرێن.
هەروەها لەم سەردانەدا چەند گرێبەست و تەبایی نامەیەک لە نێوان هەردووک وڵات دا واژۆ دەکرێت.