زۆر بوونی ژماری کوژراون لە سەبراتەی لیبی
سەرۆکی ناوەندی بەدواداچوونی ڕووداوەکانی شاری "سەبراتە"ی لیبی رایگەیاند؛ ژماری کوژراو و بریندارەکانی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەم شارەی بە ٣٩ کوژراو و ٣٠٠ بریندار ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە؛ ناوەندی بەدواداچوونی ڕووداوەکانی شاری "سەبراتە"ی لیبی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئەم ڕێژە و ئامارە هەموو کوژراو و بریندارانی سەبراتە لە ١٧ی سێپتەمبەر هەتا ئێستا دەگرێتەوە. سەبراتە لە ١٧ی سێپتەمبەرەوە بۆتە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی ناسراو بە"ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی داعش" و "گوردانی ئەنەس دەباشی" و "گوردانی ٤٨ی پیادە". لیبی لەو کاتەوە هێزی سەربازیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور (ناتۆ) لە ساڵی ٢٠١١ هاتنە نێو ئەم وڵاتەوە و موعەمەر قەزافی دیکاتۆری لەنێوچووی ئەم وڵاتە کوژرا، بۆتە گۆڕەپانی ئاڵۆزی، بشێوی، توند و تیژی و شەڕ و پێکدادانێکی بێبڕانەوە.