پەلامار بۆسەر کۆشکی سەلامی جەددە، کوژرانی دوو هێزی گاردی پاشایەتی عەرەبستان
تشرینی یهکهم 07, 2017 18:13 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی میدیایی باسی پەلاماری چەکدارانە بۆ سەر کۆشکی پاشای سعودییان کرد لە جەددە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، لە پەلاماری چەکدارانەی ڕۆژی شەممە بۆسەر کوشکی سەلام لە جەددەی عەرەبستان، دوو هێزی پاسەوانی کۆشکی پاشایەتی سعودی کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .
میدیاکانی سعودی هەروەها ڕایانگەیاند : چەکدارێک لە پەلامار بۆسەر کۆشکی سەلام کوژراوە .
هێزی ئاسایشیی عەرەبستانی سعودی لەسەر ئەو باوەڕەن ئەو هێرشبەرەی کە پەلاماری کردوەتەسەر کۆشکی پاشایەتی سعودی لە جەددە تەنێ نەبووە و ئۆپراسیۆنی ناسین و گرتنی هێرشبەرانی دیکەش درێژەی هەیە .
کۆشکی سەلام لە جەددەی عەرەبستان کە ئەمڕۆ کەوتە بەر پەلاماری چەکدارانە، گرینگترین کۆشکی پاشایەتی سعودییە و ئیدارە ی دەربار و بنکەی کۆبوونەوەی کابینەی سعودی لەوێ دایە.