هاوێژرانی مووشەکی بالستیک بۆسەر بنکەی سەربازی لە جیزانی عەرەبستان
هێزی سوپا و خۆڕاگریی یەمەن، مووشەکێکی بالستیکیان نابە بنکەی هێزی ڕژێمی سعودی لە جیزان لە باشووری ڕۆژاوای عەرەبستان .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سپوتنیک ، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرەڤانیی یەمەن ڕایگەیاند : هێزی سوپا و خۆڕاگری جەماوەری یەمەن سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە بە مووشەکی بالستیکی قاهیر بنکەی سەربازی سعودی لە ناوچەی وەسم لە جیزانیان داوەتەبەر پەلامار .
بەوتەی ئەم سەرچاوە ئاگادارە یەمەنییە ، ئەم مووشەکە بالستیکە لە بەرهەمی ناوخۆیی یەمەن و لە چەشنی قاهیری دوو ئێم بوو کە بوردەکەی نیزیکەی چوارسەد کیلومەتر و لە چەشنی پێشکەوتووی مووشەکی ڕووسی سامی دووە.
هێزی سوپا و خۆڕاگری یەمەن هەروەها شەوی ڕابردوو مووشەکێکی زلزالی یەکیان بەرەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەربە عەبدرەبەمەنسوور هادی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی یەمەن لە باکووری سارایمیدی لە پارێزگەی حەجە لەباکووری ڕۆژاوای یەمەن ، هاویشت .