تشرینی یه‌که‌م 24, 2017 12:16 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی مامۆستای ئایینی بەحرەینی بۆ بنکەی پۆلیس

هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە یەکێک لە زانایانی ئایینی بەحرەینیان بۆ لێپرسینەوە بانگ کردە بنکەی پۆلیسی شاری حەمد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسا؛ دوابەدوای توندتر کرانەوەی زەخت و گوشارەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە سەر نەیاران، زانایانی ئایینی، چالاکان و هەڵسوڕاوانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەوانی بەحرەینی لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا، بنکەی پۆلیسی شاری حەمدی بەحرەین، شیخ "عەبدونەبی نەشابە" یەکێک لە زانایانی ئایینی ئەم وڵاتەی بانگ کردووە بۆ لێپرسینەوە.

مێدیا عەرەبییەکانیش راپۆرتیان دا؛ ڕژێمی ئالی خەلیفە "حەموود سوڵتان" ئەستێرەی پێشووی فوتباڵی بەحرەینی لەبەر پەسن دانەوەی سیاسەتەکانی دەوڵەتی قەتەر قۆڵبەست کردووە.

دوابەدوای ئەوەی حەموود سەڵتان لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لە کەناڵی تەلەڤزیۆنیی "الکأس"ی قەتەر، هەڵس و کەوتی بەرپرسانی ئەم وڵاتە و چۆنیەتی ڕاهاتانیان لەگەڵ شاروومەندان و کەسانی کۆچبەری پەسن دایەوە، کاربەدەستانی بەحرەینی تەواو تووڕە بوون.

عەرەبستان، ئیمارات، مەسر و بەحرەین لە مانگی ژوەنی ئەمساڵەوە لەبەر هاوئاراستە نەبوونی قەتەر لەگەڵ سیاسەتەکانی عەرەبستان، پێوەندیی سیاسی و بازرگانی خۆیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و هەموو ڕێگای ئاسمانی و دەریای خۆیان لە سەر ئەم وڵاتە داخست.

سەرپەیڤ