خۆپیشاندانی خەڵکی بەحرەین دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە
خەڵکی بەحرەین شەوی سێشەممە بە بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانێک لە مەنامەی پێتەختی ئەم وڵاتە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوام بوونی سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە.
بە پێی ڕاپۆرتی پرێس تی ڤی؛ بەشدار بووانی ئەم خۆپیشاندانە جەختیان کرد لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی سەرکوت کرانی خەباتگێران و زانایانی ئایینی بەحرەین، تێکشکانی گەمارۆی سەربازیی ماڵی شێخ عیسا قاسم، مامۆستای ئایینی پایەبەرز و هەروەها ئازاد کرانی زیندانیانی سیاسیی ئەم وڵاتە.
هێزەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە گازی فرمێسکهێن دەستیان کردە بڵاو پێ کردنی ناڕازییان.
بەحرەین وەکوو چوکەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا لە فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە بۆتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی جەماوەری دژ بە ڕژێمی ئالی خەلیفە. بەحرەینییەکان خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادوەری و هەڵگیرانی هەڵاواردن و هەروەها دەسەڵات گرتنە دەستی حکومەتێکی هەڵبژاێردراو لە وڵاتەکەیاندان، بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری ناڕەزایەتی جەماوەری ژمارێکی زۆر لە ڕێبەرانی نەیاری گرتووە و لە دادگەی فۆرماڵیتەکانیدا بەندی درێژماوەی بۆ بڕیونەتەوە.
بەحرەین وەکوو چکۆلەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیا بە پێی راگەیاندنی ژێدەرەکانی مافی مرۆڤ زۆرترین هەژماری زیندانیی سیاسی هەیە.