تشرینی یه‌که‌م 25, 2017 17:50 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە لەشکریانی سەعودی لە باشووری عەرەبستان

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شاڵاوی لەشکریانی سەعودییان بە مەبەستی دەست گرتن بە سەر بەرزاییەکانی سەدیس لە نەجرانی باشوری عەرەبستان بەرپەرچ دایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ، سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە وێڕای بەرپەرچ دانەوەی شاڵاوی لەشکریانی سەعودی بۆ سەر بەرزاییەکانی سەدیس لە پارێزگای نەجرانی باشوری عەرەبستان، کۆمەڵێکیان لێ کوشتن و یان برینداریان کردن.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە لە هێرشی فڕۆکە شەڕ کەرە سنووربەزێنەکانی سەعودی بۆ سەر ناوچەیەکی شارستانی باقم لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن، دوو کەس کوژران.

مارک لوکاک بەرپرسی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانە ڕۆژی سێ شەممە وێڕای گەییشتنی بە عەدەن لە یەمەن دا ڕایگەیاند، گەشتە پێنج ڕۆژەکەی بە مەبەستی چڕ بوونەوەی زیاتر لە سەر قەیرانی ئەم وڵاتە ئەنجام داوە.

مارک لوکاک بەرپرسی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانە لە سەردانەکەی یەمەنی چاوی بە کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و شارومەندانی ئەم وڵاتە دەکەوێت و ڕاپۆرتی شوێن دانانی شەڕی عەرەبستان لە سەر یەمەن دەگوازێتەوە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزارو پانزدەوه شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەستەڵات کە ئەم شاڵاوانە کاول بوونی یەمەن و قەڵاچۆی هەزاران مرۆڤی بێ دەرەتان بەولاوە هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ ڕژێمی سەعودی بەدواوە نەبووە . عەرەبستان هاوکات ئەم وڵاتەی لە زەوی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ داوە .ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

 

سەرپەیڤ