تشرینی یه‌که‌م 28, 2017 17:49 Asia/Tehran
  • مان گرتن لە خوراکی ژنانی زیندانی لە بەحرەین

تاقمێکی بەرەڤانی کاری مافی مرۆڤ لە بەحرەین ڕایگەیاند : چوار چالاکی سیاسی زیندانی لەم وڵاتە لە ناڕەزایەتی دەربرین بە بدئاکاری وتوندوتێژی گەلیک کە لە زیندان تۆشی دەبن ، مان یان لە خوراک گرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، دامەزراوەی ماف ودێموکراسی بەحرەین کە بۆ بەرزبوونەوەی مافی مرۆڤ ؛ەم وڵاتە بەرەنگاری دەکات ڕۆژی هەینی لە بەیان نامەیەکدا وتی: چوار ژن لە زیندانی ژنانی شاری عیسا ی بەحرەین لە کاردانەوە بە دۆخی دژواری زیندان وبیوەری کردن لە سادەترین ماف لە هەبوونی پێوەندی دادگەرانەو ئینسانی لەوان دیداری منداڵەکانیان، مانیان لە خواردن گرتووە. ئەمە لەبارودۆخێکدایە کە مان گرتووان لە چوارەمین ڕۆژی مان گرتن لە خوراکیان بە هۆی کێشە وگرفتی جستەیی پێویستیان بە دەرمانی خێرا هەیە . زۆرێک لە ژنانی دەسگیر کراو لە بەحرەین تەنیا بە هۆی ڕاگەیاندنی ڕوانگەی سیاسی خۆ زیندانی دەکرین وئیدارەی زیندانەکان بە سزادانی بنەماڵەکانیان وبێوەری کردنی ژنان لە پێوەندی ئاسایی لەگەڵ بنەماڵەکانیان ، ژیان بۆ ئەوان دژوار دەکەن. بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمەڵگەکانی مافی مرۆڤی بەحرەین ، سەرکوت کردنی ئازادیە گشتیەکان ، پێشگیری لە دەربڕینی بیروبڕوا ولەبەر زوڵم وستەم دانانی گشتیی شارومەندانی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی ئالی خەڵیفە ، لەماوەی ئەمسالدا بێ وێنە بووە.

سەرپەیڤ