تشرینی دووه‌م 06, 2017 10:03 Asia/Tehran
  • قاسمی: بوختانەکانی حەریری دژی ئێران لە ژێر کارتێکەرییەکانی عەرەبستان دایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جارێکی تر بوختانەکانی سەرۆک وەزیرانی لەکار کشاوەی لوبنان دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ بناغەو لە ژێر کارتێکەریی عەرەبستاندا زانیوە .

"بەهرام قاسمی" ئێوارەی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، لەبارەی ڕۆڵی عەرەبستان لە  کشانەوەی گوماناوی سەعد حەریری لە پۆستەکەی وتیشی: جێی مەخابەن و پەژارەیە کە  حەریری لە کارکشانەوەکەی کە وەکوو پرسێکی نێوخۆییە و دەتوانێ بابەتیکی یاسایی بێت لە پێتەختی وڵاتێکی تر کەلە ناوچە، ئامانج گەلێکی تایبەت پێو شۆین دەگرێت ، ڕابگەینێت .  وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕاشکاوی وتی: واوێدەچێت کردەوەی سەعد حەریری دەستپێکی ژمارێک لە پیلانەکانی دیکە بێت کە بۆ ناوچەکە گەڵاڵەڕێژی کراون.

" بەهرام قاسمی" جەختیکرد: هەڵبەت ئەم کردەوەیەیش وەکوو ڕابردوو بەرەو ڕووی شکست دەبێتەوەو بە ئاکامی جێی سەرنجیان ناگات، بەڵام بەهەر حال خەڵکی ناوچە بە تایبەتی گەلی لوبنان دەبێ سەرنجی ئەوە بدەن کە ئەو ڕۆژانە بە تێبینی، هەستیاری و وشیاری زۆرتر تێپەڕێنن و وریا بن.

 " سەعد حەریری" سەرۆک وەزیرانی لوبنان  رۆژی شەممە لە ڕیاز، پێتەختی عەرەبستانی سەعوودی لە پۆستەکەی کشایەوە.

" سەعد حەریری" دوای کشانەوەی بە قسەی خۆی ئێرانی بە خۆوەردان لە کارو باری وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لەوان لوبنان تۆمەتبار و ئیدعای کردووە: حیزبۆڵڵای لوبنان وەک باسکی ئێرانە لە ناوچەکە دا .

سەرپەیڤ