تشرینی دووه‌م 06, 2017 10:10 Asia/Tehran
  •  کوژرانی ژمارێک لە بەرپرسانی سەعوودی دوا بە دوای داکەوتنی کوپتەر

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان باسی داکەوتنی کوپتەرێکی هەڵگری بەرپرسانی پایەبەرزی سەعوودییان کردووە لە باشووری عەرەبستان دا .

 بەگوێرەی ڕاپۆرتی شەوی دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەری سپۆتینیک؛کوپتەرەداکەوتووەکە هەڵگری" مەنسور بن مۆقرێن"  شازادەی سەعوودی و ژمارێکی دیکە لە بەرپرسانی پایە بەرزی ئەو وڵاتە  بووە .

 رۆژنامەی سەعوودی عەکازیش نووسی: کوپەرەکەی سەعوودی هەڵگری " مەنسور بن مۆقرێن" جێگری میری  ناوچەی "عەسیر" و "سالح ئەلقازی" یەکێ لە بەرپرسانی ناوچەی"ئەبها" لە ستانی عەسیر، لە ئاسمانی ئەو ناوچە پارێزراوەدا تووشی ڕووداو بووە .

ئەو رۆژنامە سەعوودییە ڕاپۆرتی دا: هەموو سەرنشینەکانی کوپەرەکەی سەعوودی کوژراون.کەنالی تەلەفەزیۆنی جەزیرەی قەتەریش ڕایگەیاندووە: لە ڕەوتی  داکەوتنی کوپەرەکەی سەعوودی لە باشووری عەرەبستان، سەرۆکی پۆلیس و بەڕێوە بەری بەشی کشت و کاڵی ستانی عەسیریش کوژراون.

 باسی ئەوە دەکەن  کە هەشت کەس لە بەرپرسانی سەعوودی لەو کوپەرە دا بوونە کە داکەوتووە .

سەرپەیڤ