سەفەرەکەی مەحموود عەبباس بۆ عەرەبستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i314045-سەفەرەکەی_مەحموود_عەبباس_بۆ_عەرەبستان
سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین بۆ دیداری فەرمیی لە عەرەبستانی سەعوودی شەوی سێی شەممە گەییشتە ڕیاز .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2017 06:20 Asia/Tehran
  •  سەفەرەکەی مەحموود عەبباس بۆ عەرەبستان

سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین بۆ دیداری فەرمیی لە عەرەبستانی سەعوودی شەوی سێی شەممە گەییشتە ڕیاز .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا لە ڕامۆڵڵا، مەحموود عەبباس لە ریاز لەگەڵ سەلمان بن عەندولعەزیز پادشاە و محەممەد بن سەلمان پاشمیری عەرەبستان دیدار دەکات . نووسینگەی سەرۆکایەتی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند مەحموود عەبباس لە سەر بانگێشتنیی فەرمی سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە .

بەسام ئالاغا باڵوێزی دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە ڕیاز بە ڕادیۆ دەنگی فەلەستین وتی سەفەری عەبباس بۆ ڕیاز لە چوار چێوەی درێژەی پێوەندییە و وتووێژەکانی دوو قۆڵی لە نیوان کاربەدەستانی فەلەستین وعەرەبستان، بە هێزکردنەوەی پێوەندی ڕامۆڵڵا وڕیاز و لێکدانەوەی دوایین گۆرانکارییەکانی کێشەی فەلەستین ئەنجام دراوە . مەعموود عەبباس لە حالێکدا گەییشتە ریاز کە دوای ڕێککەوتنی ئەمدواییەی نێوان دوو بزوتنەوەی گەورەی فەتح و حەماس بۆ چارەسەری گرفتەکان و ئالۆزییەکانی نێوخۆی فەلەستین، بزوتنەوەی حەماس بەرپرسایەتی کۆنتڕۆڵی بوارگەکانی غەززە  کە زیاتر لە ١٠ ساڵ لە کۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە دابووە ، بسپێرێتە دەزگەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین .