کوژرانی سەربازییەکی سەعوودی لە قەتیف
میدیا عەرەبستانییەکان ئیدعایان کرد: سەربازییەکی ئەو وڵاتە لە شاری "قەتیف" لە ستانی شەرقییە(ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان) کەوتە بەر تەقە و کوژراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە کەنالی تەلەفەزیۆنی سەعوودی " ئەلئەخبارییە" سەربازییەکی سەعوودی رۆژی دووشەممە لە لایەن کەسیکی نەناسراو لە شاری " قەتیف" کەوتە بەر تەقەکردن و کوژرا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، بەرپرسانی پۆلیسی عەرەبستان، وردیاتی ئەو پەلامارەیان بۆ ناسکردنیی هۆکارانی ئەدەنە بەرلێکدانەوە .
بەسەرنج لەوەی کە قەتیف شارێکی شیعە نشینە ، عەرەبستان بەردەوام لە گۆڕانکارییەکانی وەک بۆ سەرکووتکردنیی زیاتری خەڵکی ناوچەکە کەڵک وەردەگرێت . ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە وان قەتیف بەهۆی پەلامارەکانی سەربازییەکانی ئالی سەعوود بەتایبەت لەمانگەکانی ئەمدواییە شایەتی تێکهەڵچوونە چەکدارانەکانە و تا بە ئێستا دەیان کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کوژراون و سەدان کەس لە شارومەندان و چالاکڤانانی مەدەنی و سیاسی قۆڵبەستکراون .