کوژرانی سەربازییەکی سەعوودی لە قەتیف
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i314056-کوژرانی_سەربازییەکی_سەعوودی_لە_قەتیف
میدیا عەرەبستانییەکان ئیدعایان کرد: سەربازییەکی ئەو وڵاتە لە شاری "قەتیف" لە ستانی شەرقییە(ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان) کەوتە بەر تەقە و کوژراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2017 07:47 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەربازییەکی سەعوودی لە قەتیف

میدیا عەرەبستانییەکان ئیدعایان کرد: سەربازییەکی ئەو وڵاتە لە شاری "قەتیف" لە ستانی شەرقییە(ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان) کەوتە بەر تەقە و کوژراوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە کەنالی تەلەفەزیۆنی سەعوودی " ئەلئەخبارییە" سەربازییەکی سەعوودی  رۆژی دووشەممە لە لایەن کەسیکی نەناسراو لە شاری " قەتیف" کەوتە بەر تەقەکردن و کوژرا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، بەرپرسانی پۆلیسی عەرەبستان، وردیاتی ئەو پەلامارەیان بۆ ناسکردنیی  هۆکارانی ئەدەنە بەرلێکدانەوە .

بەسەرنج لەوەی کە قەتیف شارێکی شیعە نشینە ، عەرەبستان بەردەوام لە گۆڕانکارییەکانی  وەک بۆ سەرکووتکردنیی زیاتری خەڵکی ناوچەکە کەڵک وەردەگرێت . ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە وان قەتیف   بەهۆی پەلامارەکانی سەربازییەکانی ئالی سەعوود بەتایبەت لەمانگەکانی ئەمدواییە شایەتی تێکهەڵچوونە چەکدارانەکانە و تا بە ئێستا دەیان کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کوژراون و سەدان کەس لە شارومەندان و چالاکڤانانی مەدەنی و سیاسی قۆڵبەستکراون .