موجتەهید: دەستگیرکردن لە عەرەبستان بەردەوامە
موجتەهید چالاک و لەقاودەری تویتەری و ڕەخنەگری بەناوبانگی عەرەبستانی ڕۆژی سێ شەممە باسی درێژەی دەستگیرکردن لە عەرەبستانی سعودی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، موجتەهید ڕایگەیاند : گرتنی شازادەکان، وەزیرانی پێشوو و ئێستا، بازرگانانی عەرەبستانی بە تۆمەتی گەندەڵی ، بەم چەندین کەسەی کە دەوڵەتی عەرەبستان ناوی ئەوانی ڕاگەیاندووە، بەرتەسک نابێتەوە .
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم لەقاودەرانەی سعودی ، گیراوان هەڕەشەیان لێ کراوە ئەگەر داراییەکانیان نەدەنەوە بە دەوڵەت، بەدژی ئەوان دۆسیە ساز دەکەن .
موجتەهید هەروەها وتی : وەزارەتی دادی عەرەبستان بەرنامەیەکی هەیە هەتا بە پێی ئەوەش ، پارێزراوی زۆرێک لە دادوەرانی سەربەخۆی عەرەبستانی هەڵوەشێنێتەوە.دەوڵەتی عەرەبستان شەوی یەکشەممە بە پێک هێنانی لیژنەیەکی نوێ بۆ چاکسازی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، یازدە شازادە و سی وەزیری پێشوو و ئێستای ئەم وڵاتەی گرت.
ئەم لیژنەیە بەسەرۆکایەتی محەممەد بن سەلمان وەلیعەهد و کوڕی شای عەرەبستان پێک هات و لەماوەی چەند کاتژمێر حوکمی گرتنی ئەم کەسانەی دەرکرد .
مەلیک سەلمانی شای عەرەبستانیش شەوی یەکشەممە موتعب بن عەبوڵڵا بن عەبدولعەزیز کوڕی شای پێشووی عەرەبستان و سەرۆگی گاردی نەتەوەیی ئەم وڵاتەی وەلانا .
ژومارێک میدیا ڕایانگەیاند موتعب بن عەبدوڵڵا، لەنێوان گیراوان دایە.
لەحاڵێکدا کە ئەم کەسانە بە تاوانی وەک گەندەڵی ماڵی ، بەرتیل و سپی کردنەوەی پارە تۆمەتبارن، هەندێ لێکۆڵەر ئەم کارە بە هەوڵی مەلیک سەلمان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات بۆ کوڕەکەی خۆی واتە محەممەد بن سەلمان ، دەزانن.