ڕۆێتێرز: ڕە شبگیری لە عەرەبستان درێژەی هەیە
ڕۆێتێرز شەوی پێنجشەممە ڕاگەیاند لە درێژەی شاڵاوی تازەی قۆڵبەست کردنەکان لە عەرەبستان، ژمارێک لە شازادەکانی سەعوودی هاوپێوەند لەگەڵ بنە ماڵەی "محەممەد بن نانیف" پاشمیری پێشووی عەرەبستان قۆلبەست کراون .
"سەلمان بن عەبدولعەزیز" پادشای عەرەبستان ٢١ ژوئەنی ڕابردوو "بننایف" ی لە پاشمیری ئەو وڵاتە وەلادانا و کۆری خۆی " محەممەد بن سەلمان"ی وەکوو پاشمیری نوێی دیاریکرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتیرز ژمارێک لە شازادەکانی سەعوودی هاوپێوەند لەگەڵ بنەماڵەی شازادە " سۆڵتان بن عەبدولعەزیزی" وەزیری بەرگری پێشووی عەرەبستان یش لە ڕۆژانی ئەمدواییە قۆڵبەست کراون .
" مۆجتەهید" چالاک و لەقاو دەری تویتیری و ڕەخنە گری عەرەبستانی یش رۆژی سێ شەممە باسی لە درێژەی قۆڵبەستکردنەکان لە عەرەبستانی سەعوودی کرد بوو.
دەوڵەتی عەرەبستان شەوی یەکشەممە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تازە بۆ بەناو خەبات دژی گەندەڵی، یازدە شازادە و ٣٠ وەزیری پێشوو و ئێستای ئەو وڵاتە قۆڵبەست کراون.
ئەم لیژنەیە بە سەرۆکایەتی " محەممەد بن سەلمان" پێکهاتووە و لە ماوەی چەند کاتکۆ دا حوکمەکانی قۆڵبەست کردنی ئەو کەسانەی دەرکردووە .
لە کۆری قۆڵبەستکراوان، ناوی کەسان و شازادە ناودارەکانی وەک " وەلید بن تەلال بن عەبدۆلعەزیز" دەوڵەمەندترین کەسی عەرەبستانی و سەرۆکی تۆری ڕۆتانا،"خالید تویجری " سەرۆکی پێشووی دادگەی سەلتەنەتی عەرەبستان،" وەلید ئەلئیبراهیم" سەرۆکی ناوەندی میدیایی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MBC)و "عادل فەقی" وەزیری پێشووی تەندروستی و شارەوانی پێشووی جەددەیش بەرچاو دەکەوێت.
مەلیک سەلمان پادشای عەرەبستانیش شەوی شەممە " مۆعتەب بن عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز" کوری شای پێشووی عەرەبستان وسەرۆکی گاردی نیشتمانی ئەو وڵاتەی وەلادانا.
ژمارێک لە میدیاکان ڕایانگەیاندووە "مۆتعەب بن عەبدوڵڵا" لە نێوان قۆڵبەست کراوان دایە. لە حالێکداکە ئەو کەسانە بە تاوانگەلێکی وەکوو گەندەڵی دراوی، بەرتیل وەرگرتن و پارەگڵدانەوە تۆمەتبارن، ژمارێک لە لێکۆڵەران کردەوەی مەلێک سەلمان بۆ ڕاگواستنەوەی دەستەڵات بە کورەکەی " محەممەد بن سەلمان" دەزانن .