پەلاماری چەکدارانی ئالی خەلیفە بۆ سەر ڕێو ڕەسمی تازیە داری شێعەکانی بەحرەین
سەربازانی سەربە وەزارەتی نێو خۆی ڕژیمی ئالی خەلیفەبە پەلامار بۆ سەر لێژەکانی شینگێری شیعە بەحرەینییەکان لە شارۆچکەی " ئەلدەراز" رۆژئاوای مەنامە، ژمارێک لەوانیان داوەتە بەر لێدان و کوتان .
شیعە بەحرەینییەکان بەردەوام لە بۆنەکانیی دینی و مەزهەبی شایەتی گوشارەکان و پەلامارەکانی هێزە ئاسایشییەکانی ڕژیمی حاکمن.
بە پێیڕاپۆرتی هەواڵدەری «مرآة البحرین»؛ دەکار هێنەرانی چالاکیی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، وینە وڕەسم و کلیپی ڤیدئۆیی پەلاماری سەربازییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بۆ سەر لیژنەکانی تازیە داری شیعەکان لە ناوچەی "دەراز"، شۆێنی نیشتە جێبوونی شیخ عیسا قاسم ، رێبەری مەعنەوەی شیعەکانی بەحرەین لە کەشی ئینتێرنێتی دا بڵاو کردۆتەوە .سەربازییەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە دوا بە دوای خۆڕاگری تازیە داران، لەگازی فرمێسک هێن بۆ سەرکووتکردنیان کەڵک وەردەگرن.
ڕژیمی ئالی خەلیفە بەردەوام نەیاران وئەو شیعەیانە کە خوازیاری کەمبوونەوەی دزە و دەستەڵاتی ئالی خەلیفە و کۆتایی دانن بە هەڵاواردن لەو وڵاتە دا ، سەرکووت دەکەن.
بەحرەین لە ١٤ فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ەوە شانۆی ڕابوونی جەماوەری دژی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە. نەیاران خوازیاری ئازادی، دامەزراندنی دادگەری و نەهێشتنەوەی هەڵاواردن و هاتنە سەر کاری نزامێکی هەڵبژاردەن لەو وڵاتە دا .