عەرەبستان لە شارومەندانی خۆی داوای کرد لوبنان جێ بهیلن
تشرینی دووهم 10, 2017 10:33 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی پێنجشەممە لەبەیاننامەیەک لە شارومەندانی خۆی داوای کرد لە خێراترین کاتی گونجاو ئەو وڵاتە بەجێ بێلن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، لەم بەیاننامەیە هەروەها لە شارومەندانی سەعوودی داواکراوە تا دوا ئاگادارکردنەوە سەردانی لوبنان نەکەن .
وشداری دەوڵەتی عەرەبستان بە شارومەندانی چەند ڕۆژ دوای لەکار کشانەوەی سەعد حەریری لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئەنجام ئەدرێت . "سەعد حەریری" ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا کە لە ڕیاز خویندییەوە وازی هێناوە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان.
زۆرێک لە کاربەدەستانی لوبنانیی بڕوایان وایە حەریری لە ژێر گوشاریی عەرەبستان و بەمەبستی زەبر دان لە حیزبۆڵڵا لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان ئەنجام دراوە .