بۆردومانی بینای وەزارەتی بەرگریی یەمەن لەلایەن عەرەبستانەوە
فڕۆکە جەنگیەکانی رژیمی ئالی سەعوود دوێشەو(هەینی) دوو جار بینای وەزارەتی بەرەڤانیی یەمەن لە سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ لە بۆردومانی بینای وەزارەتی بەرەڤانیی یەمەن لە سەنعا، لانیکەم تائێستا حەوت کەس بریندار بوون کە حاڵی ژمارێک لەبرینداران شپرزە ڕاپۆر کراوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود شەوی چوارشەممەش سێ جار ناوەندی فێرکاریی گاردی سەرۆک کۆماریی یەمەن لە باکووری سەنعایان بۆردومان کرد.
فڕۆکەکانی سوپای عەرەبستان دوێنێ هەینیش ماڵ و نیشتنگەکان لە ناوچەی بەنی سەییاحی شاری ڕازح لەپارێزگای سەعدە لەباکووری رۆژاوای یەمەنیان کردە ئامانج کە بەهۆیەوە ژمارێک شارومەندی یەمەنی کوژران وبریندار بوون.
لەهەمان کاتدا دوێشەو(هەینی) لە هێرشی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عەرەبستان بۆسەر ناوچە ئاوەدانەکانی سەنعای پایتەختی یەمەن، هەشت کەسی سیڤیل بریندار بوون.
هەروەها لە پەلاماری ئاسمانیی ئەم دواییەی سوپای عەرەبستان بۆسەر پارێزگای حەججەی یەمەن شەست کەسی سیڤیل لەوان ژمارێک ژن و منداڵ کوژران و بریندار بوون.
رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.
ئەو دەسدرێژکارییە تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٣هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی و وێران بوونی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.